ناحیەی حاجیاوا :کرێکارێکی بەنزینخانە خۆی کوشت

0

تەمەن مەینەتی تایبەت/ئەلتەرناتیڤی شورایی لەدرەنگانی شەوی چوارشەممە ١٩ی ئایاری٢٠٢١ کوڕێکی لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٩بەنێوی ( عبداللە خالیدمحمد) دانیشتوی ناحیەی چوارقورنە،پیشەی خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین،کاری دووەمی کرێکاربووە لەیەکێک لەبەنزینخانەکانی ناحیەی حاجیاوا لەشوێنی کارەکەی بەڕووداوی فیشەک برینداربوو.

سەرچاوەیەک لەلایەنی پەیوەندیدار بەئەلتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاند :کە ناوبراو بەبرینداری گەیاندراوەتەنەخۆشخانەی ڕانیە دوای چارەسەرکردنی سەرەتایی دەرکەوتووەکە فیشەکێکی چەکی جۆری دەمانچەی بەلای چەپی کەلەکەیەوەبووە، بۆیە تەندروستی جێگیرنەبوەوبۆڕزگارکردن لەمەترسی مردن بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.

ئەوسەرچاوەیە گوتیشی ئەگەری هەبووە فیشەکەکە کاریگەری لە بەشەگرنگەکانی ناوەوە کردبێت و زۆرکاریگەربوبێت ،بۆیە لە ڕۆژی ٢٠/٥/٢٠٢١ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەوسەرچاوەیەی کەنەیویست ناوەکەی بنوسین دەڵێت ، لەکاتی لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا دووجۆر دانپێدانان هەبووە، قوربانیەکە گوتویەتی( لەویستگەی کارکردنم پێویستبووە چەکم لەلابێت ،لەکاتی ڕووداوەکەدادەمانچەکەم خاوێنکردۆتەوەوفیشەکی لێدەرچووەوبەرخۆم کەوتووە ) بەڵام لەبنەماڵەی قوربانیەکە دانیان بەوەداناوەکە لەگەڵ دروستبونی ڕووداوەکەگەیشتونەلای عبدوڵا، بەڵام عبدوڵا گوتویەتی (نەیەنەپێشەوە ،ئەگەرنزیک ببنەوە تەقەلەخۆم دەکەم ، ویستمان ڕزگاری بکەین ،هەرنزیک بوینەوەو فیشەکەکەی لەخۆی دا ).

ئەوسەرچاوەیەدەڵێت، بەگوێرەی جیاوازی لە ئیفادەکانداهەیە ڕووداوەکەگوماناویە بەڵام نەزاندراوەتائێستاکەس دەستگیرکراوەیاخودنا. لەدوای ڕووداوەکە هیچ لایەێک بەفەرمی لێدوانی لەسەرڕووداوەکەنەداوەو بڵاونەکراوەتەوەو هۆکارەکەی ڕوننەکراوەتەوە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.