ووشەکەساڵی لەگەڵ وڵاتی ئێران دەیان هەزارماسیان لەناو برد
عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی/
ڕاپەڕین بەهۆی وشکەساڵی بەشێکی زۆری سامانی ماسی لەزێی بچوکدا لەناوچوون .هاتنی ئەو کارەساتانە لەکوردستان ولەعیراق نوێ نین، بەڵکوساڵانەئەوەڕوودەدەن و حکومەتەکانیش کەمترین ڕێگەچارەیان هەیەبۆ ئەو ئافاتانە.
شۆڕش کاکە فتح اللە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان وژینگەی ڕاپەڕین لەلاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک نوسیویەتی، لەناوچونی سامانی ماسی لەچەند ڕۆژی پێشوودا بوو.
هەرچەندە ماوەی سێ ڕۆژبوو ئاوی زێی بچوک زیادی کرد ، دەریاچەی دوکانیش بۆ ئەم چەند ڕۆژە دابەزینی ئاستی ئاوەکەی وەستا ، بەلام بەداخەوە جاریکی تریش لەلایەن وڵاتی ئێران ئاوی سنورەکانی خۆی گرتەوە . شۆڕش کاکە هۆکاری مردنی ئەوڕێژەزۆرەی ماسی لەزێی بچوکدا گێڕایەوەبۆ خراپی هەڵوێستی وڵاتی ئێران لەسەر ئاوبەردانەوەو نوسیویەتی، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی وڵاتی ئێران بووە بەهۆی لەناو چوونی دەیان هەزار بەچکە ماسی لەسنوری قەزای پشدەر لەناو زێی بچوک.
هەروەهائەوبەرپرسە دەڵێت،گەر هیمەتی کارمەندەکانمان نەبایە لەوانەیە مردنی ماسیەکان ڕێژەکەی زیاتربایە بەڵام برا پۆلیسەکانمان هەڵمەتی باشیان کرد و ڕێژەیەکی زۆری ماسیان خستنەوەناو ئاوەوەو لەمردن ڕزگاریان کردن.