مرۆڤ بوون حەقیقەتی ئاین و ژیارەکان لەنێوان نیفاقی نەتەوەیی و عەیبداریی سیکۆلار و چەپگەراییدا

0

غەمگین کۆساری

هەندێک لە ڕەوەندیەکان لە ئەمریکاو ئۆروپا حەزی خۆ دەرخستن و ناوبانگ ئەیانکاتە لیبڕاڵ و سیکۆلار ، هەندێکیشیان ئاڵای فێمینیستی و هاوڕەگەزخوازی هەڵئەگرن . تەبعەن لەم جۆرانە مونافیق تر نیەو نەبووەو ناشبێت .

ماوەیەک لەمەوبەر یەکێک لەوانە هاوسۆزی خۆی بۆ هاوڕەگەزبازان دوپات کردەوەو لەپاش هێرش و ڕەخنەکانی سۆشیال میدیا بۆسەری وتی منەتتان بەهیچ ، من ئینسانیانە بیر‌ئەکەمەوە . ئێستا ئەم کەسە ئەو هەستە ئینسانیانەی ئیفلیج بووەو لەپەیامێکدا پێمان ئەڵێت . من یەکێکم لە پاشماوەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ناتوانم هاوسۆزی فەلەستینێک بم کە شارەکەیان وێران و خاپوور ئەکرێ لەلایەن زایۆنیستەکانەوە .

گومانی تیانیه ئەم عەقڵیەتانە تەنها دژی ئایینی ئیسلام و پرەنسیپ و کلتوری کوردی ئەوەستنەوە نەک هیچی دی . چونکە ئەبوو بزانن تەعەداو تەهدیدو سڕینەوەی قەومیەت و ئایین دژی پەیامە ئینسانیەکانە . پێم سەیرە ئەم جۆرە کەسانە شانازی بەکوردو کوردستانەوە ئەکەن ، بەڵام ئامادە نین سەرێک بدەنەوە لەهەڵەبجەو خزمەتێکی تەندرووستی شارەکەی خۆیان بکەن ، کە ئەوە چەند ساڵێکە باس لە خراپی دۆخی کەرتی تەندرووستی ئەکرێ لەو شارەدا .

یان دانیمارک کەش و هەواو های لایڤی خۆشە ؟؟؟ . هەندێکی تر لەم هاخامانە ئاڵای ئەو وڵاتە ماچ ئەکەن کە تێیدا پەنابەرن ، یان جنسیەی ئەو وڵاتەیان وەرگرتووەو خۆیان بەساقەو قوربانی سەرۆک و خاکەکەیان ئەکەن ، بەسوکایەتیەوە سەیری خەڵکی سڤیل و چەوساوەی ژێر دەسەڵاتی کوردی ئەکەن ، شانازی بەهەڵاتنی خۆیان لەم واقیعە تاڵە ئەکەن و تەنانەت ئەو سەختیانەی بڕیویانە لەڕێگای دەریاو وشکانی بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشترو سودمەندبوون لە پاره ئیفەکەی سۆشیالی وێندەر بە تەنزو گاڵتەجاڕی و منەتەوە پێمان ئەفرۆشنەوە ، لەکاتێکدا مانەوەو بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم ستەمکارییەدا شانازی و سەربەرزییە ، نەک ڕاکردن و هەڵاتن لێی .

لەوە سەمەرەتر ئەوەیە سبحان اللە کێرڤی کوردایەتییان بۆ شەنگال و یەزیدیەکان فڕیبوو . لەکاتێکدا هیچکات و لەهیچ وڵاتێکدا دان بەکورد بونی خۆیاندا نانێن و تەنها وەکو یەزیدی و ئاینێک خۆیان ئەناسێنن . زیندووترین نموونە کچە نوێنەری یەزیدییەکان خاتوو نادیە مورادە کە ئامادە نیە وشەی کورد بکاتە پاشگری ناوەکەی خۆی .

ئەم جۆرە فەیس و فیکرانە لەئەسڵدا کێشەیان ئاینی ئیسلامەو نەشیانتوانیوە بیشارنەوە ، بەڵام بەجۆرێک لە فریودان خۆیان لەمەبدەئیان ئەدزنەوە ، ئەگەرنا کارەسات و ڕەشەکوژی شەنگالیەکان و فەلەستینیەکان لەڕووی ئینسانیەوە هەریەک دۆسیەی تاوانن و هەمان ئیحساس و ئیجرائاتی یاسایی و شەرعی ئەیانگرێتەوە .

ئێوە سەرنج بدەن ئەمانە چۆن کەوتوونەتە نیفاق و سەرلێشێواوییەوە ، چوار مناڵ بەکفنی خوێناوییەوە ئەخرێتە باوەشی باوکێکی کەمئەندامەوە ئەمانە بەچاوی دووژمنایەتی و بێ باکیەوە لێی ئەڕوانن ، لەکاتێکا ئەو کارەساتانە زۆرێک لە شەقامی وڵاتانی جوڵاند و ڕای گشتی و هەندێک لە جولەکە میانڕەوەکانی هێنایه دەنگ ، وەلێ ئەمانە وەکو نەعامە سەری خۆیان خستۆته کونی حەز و بەرژەوەندیەکانیانەوە .

ڕاستی و حەقیقەتتان ئەوێت ئەو جۆرە لە بیرکردنەوە زۆر ناشیرین و زۆریش دووژمنکارانە و تا ڕادەی خەڵەتاندنی ڕای گشتی درۆزنانەیە .

ناکرێ گێلانە پەیامی بەناو ئینسانی خۆیان بڵاو بکەنەوە ، نەوەیەک لەژیاندایە ئێستا هۆشیار و چاو کراوە ، مرۆڤی مونافیق و مەسڵەحەت چی ئەناسنەوه ، لەهەر جێیەک ئەم تایپانە ببینن تەریقیان ئەکەنەوە .

کاولکاری غەززە شەقامی ناوجەرگەی ئۆروپای هێنایە خرۆش ، چونکە ئەوان باش ئەزانن مرۆڤانێکی بێ دەسەڵات ستەمیان لێکراوە .

ئەمریکیەکان سزای ترەمپیاندا چونکە لەوادەی دەسەڵاتی ئەودا فڵۆیدی ڕەشپێست بەبیری ڕەگەزپەرستی و نەژادی بووە قوربانی .

گەلی زیندووی مرۆڤدۆست ئاوا ڕاستگۆیانە ئارگۆمێنت ئەکا نەک بەدڵێکی پڕلە ڕق و نیفاقەوە ماسک ببەستێ و موزایەدە به وشەی کوردو کوردایەتیەوە بکات . ئەگەر ئەتانەوێ ڕای من بزانن سەهیۆنیەت پیسترین مەخلووقی خواو دێز ترین جۆری حوکمڕانین لە زەویدا . 2021 ساڵی ستەمکاری سەهیۆنێەت و هەڵماڵینی ماسکی هاخامە سیکۆلار و چەپەکانیان لەدنیا .

Leave A Reply

Your email address will not be published.