سەیدسادق:دانــەوێڵـەی گـونـدێـک سـوتا
عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی /سیدسادق پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14/5/2021 لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە بووە هۆی سووتانی دانەوێڵەی چەندهاوڵاتیەکی گوندێک لە قەزای سیدسادق سەربەپارێزگای سلێمانی.
ڕۆژنامەنوس محمودشێخ نوری ،بەئەلتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاند، لەئەنجامی کەوتنی ئاگری بەشێکی دەراسەی گەنم دورینەوە لەگوندی گرێزە سەربە قەزای سیدسادق لەکاتی دروێنەکردندا ئەو ئاگرە کەوتۆتەوەو بوو بەهۆی سوتانی نزیکەی٥٠ بۆ ٦٠دۆنم زەوی لە گەنمی جوتیارانی سنورەکە.
ئەوڕۆژنامەنوسە ڕاشیگەیاند، ئاگرەکەلەلایەن کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەو هاوڵاتیانی ئاواییەکانی دەوروبەر کۆنتڕۆڵکرا. زەرەروزیانەکانیش نزیک بە١٤ملیۆن دینار مەزەندەدەکرێت و ئەودانەوێڵەیە سێ ماڵ خاوەندارێتی دەکەن.