سزای نەبەستنی پێوەری ئاو كەمكرایەوە،یان ئەوەش فێڵێکی ترەلەخەڵک دەکرێت؟

0
عمرچاوشین تایبەت بەئەلتەرناتیڤی شورایی دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی شاروشارۆچکەکانی کوردستانی زانیەوە لەسەربڕەپارەی هاتووی ئاو بەهۆی پێوەرەکانی ئاولەلایەن کەرتی تایبەتەوە،بەووتەی خۆیان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە نرخی ئاوی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەمكردەوە، هاوكات بڕی سزای نەبەستنی پێوەری ئاویشی كەمكردەوە، ئەوهەنگاوەیان بەمەبەستی هاندانی هاوبەشانی ئاوە بۆ ئەوەی پێوەر ببەستن.
بەگوێرەی ئەو ڕێنماییە نوێیەی ئێستا پەسەند كراوە، بڕی سزادانی نەبەستنی پێوەر، بۆ بڕێكی یەكجار زۆر دابەزێندراوە، وەزارەتی تایبەتمەند دەڵێت ئەوهەنگاوە راستەوخۆ لە بەرژەوەندی هاوبەشاندایە. لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جەخت لە بەستنی پێوەر دەكاتەوە و داوا لە هاوبەشانی ئاو دەكات بە خێرایی پێوەری ئاو ببەستن.
وەزارەتی شارەوانی وگەشت وگوزاری حکومەت لەلاپەڕەی تایبەتی خۆیان بەوشێوەیەنوسیویانە کە ،بڕی سزای نەبەستانی پێوەر لە پێشوو و ئێستابەوشێوەیە خوارەوەیە: یەكەم: لە ڕێنماییە كۆنەكەدا (پێشوو) بڕی سزادانی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و پرۆژە نیشتەجێكانی وەبەرهێنان (بۆ ماوەی دوای سێ مانگ) ٢٠٠ هەزار دینار بوو، بەڵام لە ڕێنماییەكەی ئێستا بۆ ٨٠ هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە هاووڵاتییان ١٢٠ هەزار دینار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە.
دووەم: پەرستگەكان، لە رێنماییە كۆنەدا بڕی پارەی وەرگیراو (سزا) ٢٠٠ هەزار دینار بوو، بەڵام لەو رێنماییە نوێیەدا بۆ ١٠٠ هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە بەڕێژەی سەدا پەنجا.
سێیەم: ئەو دامودەزگە حكومییانەی كە بە هەر هۆكارێكەوە پێوەریان نەبەستاوە، لە رێنماییە كۆنەكەدا دەبوو بڕی ٣٠٠هەزار دینار بدەن، بەڵام ئێستا بۆ ١٠٠ هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە ٢٠٠ هەزار دینار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە.
چوارەم: كەرتی نیمچە حكومی كە وەبەرهێنان نەبێت، لە ڕێنماییە كۆنەكە دەبوو بڕی ٣٥٠ هەزار دینار بدەن، بەڵام ئێستا بۆ ١٠٠ هەزار دینار كەمكراوەتەوە، یانی ٢٥٠ هەزار دینار كەمكراوەتەوە.
پێنجەم: كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری وەبەرهێنان لە ڕێنماییە كۆنەكە بۆ دوای سێ مانگ بڕی سزادان ٤٠٠ هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا ئەو بڕە بۆ ٢٠٠ هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە بەڕێژەی سەدا پەنجا لێخۆشبوون كراوە.
شەشەم: شووشتنگە بە هەموو جۆرەكانی، بۆ دوای سێ مانگ، بڕی ٤٥٠هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بەڕەچاوكردنی دۆخە ئابوورییەكە بۆ ٢٥٠ هەزار دینار دابەزێندراوە.
لەدوای بڵاوبونەوە ئەوگۆڕانکاریەی نرخەکانی شارەوانی ناوبراو لەنرخەکانی کەرتی تایبەتی فرۆشتنی ئاو بەخەڵکی کوردستان .
تایبەت بەئەلتەرناتیڤی شورایی ،کاسترۆمعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی لێژنەی پەیوەندی دار لەوپارێزگایە بەئاراستەکردنی ڕەخنەلەپڕۆژەکەدا گوتی: هاووڵاتیان بە هۆی خراپی کوالێتی پێوەرەکان پابەندی بەستنی پێوەر نابن، ئەمە ش وای کردوە وەزارەتی شارەوانی لەجیاتی بیر لەڕەفزکردنی ئەوپێوارانە بە یەکجاری بکاتەوە کە هەوا دەخوێنێتەوە هاتوون بەناوی کەمکردنەوەی نرخی پێوەر ئەم بابەتەیان داهێناوە. لەڕاستی دا پێشتر هاووڵاتیان بەڕووبەری زەوی پارەیان دەدا، بۆ هەرمانگێک ١٠هەزار دینار بۆ پانزە هەزار دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا کارەکە بۆ ئەوەیە نرخی ئاو بکەنە 45هەزار دینار ئەمەش تەنها هەژاران و چینی ناوەند زەرمەندن، بەداخەوە لەکوردستان بەناوی بەشداری پێ کردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەداخەوە بارقورسی زیاتری لەسەر هاووڵاتیان دروست کردوە. کاسترۆ زیاتر گوتی، دەبوایە حکومەت بیر لەوە بکاتەوە ئاوو کارەبا بێ بەرامبەر بدرابا بەهاووڵاتیان چونکە سادەترین مافی ژیانە ئەم کارە پێ ی ناوترێت هەرزانکردنی نرخ ،بەڵکو بەوهەنگاوەی دەیەوێت شەرعیەت بداتەوەبەو پێوەرانەی کەهەوادەخوێنێتەوەو پارە لەسەرهاوڵاتیان دەخوێنێتەوەلەبەرژەوەندی سەرمایەداران وکەرتی تایبەت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.