لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دا ئەمڕۆ ٤/٥/٢٠٢١ لە شاری لەندەن لەبەریتانیا نارەزایەتی ئەنجامدرا
ئەم ساڵ بەشێوەیەکی فراوان لەچەندین وڵاتی جیاواز یادی ساڵ ڕۆژی تیرۆرکردنی ڕۆژ نامەنوس سەردەشت عوسمانی هەمیشە زیندوو کرایەوە,لەم یاد کردنەوەیەدا ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕیسوا وشەرمەزار کرا ، لەوبارەیەوە ڕەخنەی جدی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە بۆ دادگایی کردنی بکوژانی سەردەشت عوسمان هیچ هەنگاوێکی جدی نەناوە . ئەمڕۆ ٤/٥/٢٠٢١ لە شاری لەندەن لە بەریتانیا نارەزایەتی ئەنجامدرا ،لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە « لەندەن »بەسەرپەرشتی رێکخراوی دەرەوەی « حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان »
