یاداشتی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ سەرۆکی حکومەت وسەرۆکی پەرلەمان وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بابەت / کۆتا یاداشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم !
بۆ / بەڕێز مسرور بارزاني سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
بۆ / بەڕێز سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان( د.ڕێواس فایەق)
بۆ / پەرلەمانتار و وەزیرە بەڕێزکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان …
بۆ/ بەڕێز وەزیری پەروەردە ( د.ئالان حمە سعید ) .
.. زیاتر لە پێنج ساڵە ئێمەی نوێنەران لە دەستەی وانەبێژانی ناڕازی و دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ سەرجەم ڕێگاکانی دیالۆگ و گفتوگۆمان تاقیکردەوە ، بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم و پەڕلەمانی کوردستان خەم سارد بێ باك بوون لە ئاست داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ … بۆیە داواکارین لە حکومەت و پەڕلەمانی کوردستان ، لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێم کە ئەم هەفتەیە دەخرێتە بەرنامە و کاری پەڕلەمان مافی مامۆستایانی وانەبێژ تێدا دیاری بکرێت و وانەبێژان بە شێوەی هەمیشەیی دابمەزرێن. بەپێچەوانەوە لە ئەگەری پشتگوێخستنی مامۆستایانی وانەبێژ ، دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز سەرجەم ڕێگاکانی فشاری مەدەنی دەگرینەبەر وەکو ( بایکۆتی پرۆسەی خوێندن ، بایکۆتی هەڵبژاردن ، خۆپیشاندان و خێمە هەڵدان لەبەردەمی سەرجەم پەروەردەکان … لەئەگەری ڕوودانی هەر کارێکی نەخوازراو ، بەرپرسیارەتی ئەکەوێتە ئەستۆی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان !
#دەستەی_وانەبێژانی_ناڕازی
٢ی٥ی٢٠٢١زاینی
