وەزارەتی بەرگری فەرەنسا هوشداریدا لە مەترسیی ڕوودانی شەڕی ناوخۆ بەهۆی تووندڕەوی فاشستەکانەوە٢٠جەنەڕاڵی پلەی باڵای سوپای لەدادگا سزا دا

0

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کراوەتەوە  زیاتر لە ١٥٠٠ عەسکەر (سەرباز)   واژۆ( ئیمزا)نیان کردبووکەپشتگیری خۆیان بۆ (مارین لۆپێن) فاشستی فەرەنسا کردوە.ئەم سەربازانە بەیان نامەیەکیان بڵاو کردۆتەوە کە لە بەیاننامەلەیاندا هاتووە :(ئەبێ دەوڵەتی فەرەنسا و ماکرۆن زۆر بە توندی دژایەتی ئیسلامی یەکان بکات وهەروەها ئەوانەی کە لەپۆلیس ئەدەن و  ئیسلامییەکان زیندان بکرێن وە ، بەهیچ جۆرێکیش ڕێگا نەدرێت کە خەڵکی  بیانی بێنە  ناو وڵاتی فەرەنسا.)

بەپێی زانیاری یەکان لەو ١٥٠٠ سەربازەی کە ئیمزای ئەو بەیاننامەیان کردووە ،٢٠ کەسیان بەپلە  جینرال بوون ،لە٢٨/٤/٢٠٢١ دادگایی کران وسزا دران کە لەناو سوپا دەرکران ومافی ئەوەیان نییە کە بۆچوونی سیاسییان هەبێت.

بەپێی یاساکانی حکومەتی فەرەنسا نابێت جەنەڕاڵی سوپا بانگەشەی سیاسی بکات.

ئەم جینراڵانە  زۆربەیان پشتگیری لە ناسیۆنالیستە کان  دەکەن، هەر بۆیە وەزارەتی بەرگری فەرەنسا هوشداری بڵاوکردەوە کە وڵاتی فەرەنسا لە مەترسیی شەڕی ناوخۆی نزیک بۆتەوە پێویست دەکات بەری پێ بگیرێت ،بە هۆی تووندڕەوی فاشستەکانەوە،وەزارەتی بەرگری ئەم هەنگاوەی ناسیۆنالیستەکانی  محکوم کردو  بەکردەوەیەکی فاشیانەی ناساند .هەروەها دادگا بریاری دەرکردنی ئەو ٢٠ جەنەڕاڵەی  دەرکرد  لە ڕیزی سەربازی.هەروەها  وەزیری داد  بەتووندی بەیاننامەکەیانی محکوم و شەرمەزار.

بەپێی سەرچاوەی زانیاری یەکان ئەو ١٥٠٠ سەربازە هەمویان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەکرێ،ئەگەرهیچیان بەسەردا ساغ بۆوە دەرئەکرێن لە ڕیزی سەربازی فەرەنسادا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.