مارکسیزم ولینیزم ناوچەیی کوردستانی دابەش کراوی دەستی ئیمپرالیزمی ئەنگڵۆئەمریکی..
کۆسەلان ڕەشید هەورامی
بەشی چوارەم
مارکسیزم ولینیزم ناوچەیی کوردستانی دابەش کراوی دەستی ئیمپرالیزمی ئەنگڵۆئەمریکی.. لەم بوارەوە،دەربارەیی قسەکاری نوسەری پێشکەتووخوازی لوبنانی نەمر،لەنامیلکەیی //ججرالزاوية//دائەڵێت: تەنهاووتن بەس نیەبڵێین ئەوەدەکەین،بەڵکوگرنگ ئەوەیە،ئەوەبکەین کەئەیڵێین ئەیکەین// (ئەفکاری ژەهراوی وزیندووکردنە،وەیان)،…. لێرەدابێگومان زۆرهەن بەواتاوهەندێ ووشەیی ڕاست ودروست پەنچەردەبن ،یەکسەر.. وەک لەپێشەوەگوتمان ،بەهاتنی /خرۆشۆفی/خائن وتەحریفی ودوژمنی ڕاستەقینەی دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاریاوستالین وتەواوی ڕابەرانی ڕژێمی سۆشیالیستی ویەکێتی سۆڤیەت بەتایبەت،ڕاستەوخۆدیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاریای فڕێ دایەلاوە،کەوتەکەوتەبژاری ڕیزەکانی حزبی شیوعی سۆڤیەتیەوەلەسەرکردایەتیەوەبۆخوارەوە،ئەوی تەحریفی نەبوو،لەڕیزی حزب دووری خستەوەوگۆشەگیری کرد.
دیسان ڕاستەوخۆبایەخی دایەوەبە،ئەفکاری تەحریفی و(ترۆتسکیەت)و(برنشتین)وبەرەڵایی بورجوازیانە،بۆمێژوو،لەووتارێکی خۆییدائەڵێت/…. ئێمەلەساڵانی هەشتاکاندا،دەست بەبنیادنانی شیوعیەت دەکەین!!!! ئەنجام لەگەڵ ئەم واتا ژەهراویەی کەچاوبەستێک،ڕاستەخۆدەستی دایەتێکدان وشێواندنی ،دامەزراوەوشتەکان وهەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵێ شتی دروست کرد،وەک هەرەوەزیەکان وبگرەدەست درێژی کردەسەرموڵکایەتیەبچکۆلەکان ،کەڕژێمی سۆشیالیستی بایەخی پێ دابوون،وەک//کۆلخۆزوسۆفخۆز//ەکان،ئەمانەی سەرپاک نەهێڵا،ئەم کارەتێکدەرانەی خرۆشۆف،تۆوی دژایەتی کردنی گەلانی سۆڤیەتی دژی ڕژێمی سۆشیالیستی چاندوو،توڕەبونی بەرفراوان کرد.