حکومەتی تورکیادەستی کردووە بە دادگاییکردنی سیاسیانهی چەندەها هەڵسوڕاوی سیاسی و سەرکردە لەحیزبەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ،
حکومەتی تورکیا لەدرێژەی کردەوە ملهوڕی وسەرکوتگەری یەکانیدا ،لە ٢٦/٤/٢٠٢١ دەستی کردووە بە دادگاییکردنی ناڕهواو ودژ بەئازادی ڕادەربڕین ،کە هەستاوە بە ئەنجامدانی دادگایی کردنی سیاسیانهی چەندەها هەڵسوڕاوی سیاسی و سەرکردە لەحیزبەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ، دەیەوێت سزایان بدات وبیان خاتە ناو زیندانەکانەوە. زۆرینەی ئەو هەڵسوڕاوانەش لەناو پارتی دیموکراتی گەلان HDP کاری سیاسی دەکەن.ئەم دادگاییکردنە لەسەر دۆسییەی بەرگریکردنە لە شاری #کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان ،سووریا . .ئەم هەنگاوەی دەوڵەتی تورکیا وێڕای ڕاستەوخۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و مافی هەبوونی ئازادی ڕادەربڕینە ،لەهەمانکاتدا گەڕانەوەی زیاتری دەوڵەتی تورکیایە بۆ سیستەمی کۆنەخوازو دژە ئینسانی سەدەکانی ڕابردوویی دەوڵەتداری لەتورکیادا.






