لە ساڵڕۆژی بۆمبارانکردنی قەڵادزێدا، سوپای تورکیا لەشکرکێشی دەستپێکردووە
لە چل و حەفتەمین ساڵڕۆژی بۆمبارانی قەڵادزێدا، ئێمە لە حزبی ڕزگاریی کوردستاندا، سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەھیدانی ئەو کارەساتە و تێکڕای شەھیدانی ڕێی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان دادەنەوێنین و جارێکی دیکەش نەفرەت لە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە گەورەیە دەکەین، ڕیسوا و شەرمەزاریان دەکەین.
ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ ڕژێمی بەعس، پرۆسەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستانی دەستپێکرد و لەهەنگاوی یەکەمدا مامۆستا و فێرخوازانی زانکۆی لە شاری قەڵادزێدا کردە ئامانج و دهیان تێكۆشهری گەلەکەمانی شههید و بریندارکرد.
ئەمڕۆ چل و حەفت ساڵ بەسەر تاوانی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعسەوە تێپەڕ دەبێ؛ ئەوانەی بەهۆی ئەو بۆمبارانەوە شەهیدان بوون، نەمرن و بە شانازییەوە یادیان دەکرێتەوە و نەفرەتی مێژووش لە بڕیاردەر و جێبەجێکارانی ئەو تاوانە دووپات دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پەلامار و لەشکرکێشی سوپای تورک بۆ چیای مەتین و ئاڤاشین دەستی پێکردووە، ئەو هێرشەی تورک هاوکاتە لەگەڵ چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی بۆمبارانکردنی قەڵادزێ، ئەو لەشکرکێشیەی سوپای تورک زەنگی هۆشیارکردنەوەیە و دەبێ کوردستانیان تێبگەن کە تا دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان پێکنەهێنرێ، هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر کوردستان بە دویماهی نایەت.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کارەساتی قەڵادزێ.
ڕژێمی بەعس وەبەر نەفرەتی مێژوو کەوتووە.
نەفرەت لە دەستەڵاتدارانی ئەنقەرە کە بڕیاری هێرشکردنە سەر باشووری کوردستانیان داوە.
وتەبێژی مەکتەبی سیاسی
حزبی ڕزگاریی کوردستان
٢٤-٤-٢٠١٢