نوێژی بەکۆمەڵ و سەمای سەرجادە
وەستا جەلال
نوێژ و سەمای سەرجادە، هەردوکیان ڕەنگدانەوەی ئەو ململانێیە قوڵەیە، کە لەنێوان هێزە کۆنەپەرستەکان و بەرەی بەرگری لە ئازادی و سەربەخۆی مافی هاولاتیان لە هەرێمی کوردستاندا دەچێتە پێشەوە. دیاردەی ئەم ململانێیە لە هەرێمی کوردستان هەر جارەی بەشێوەەکی جیاواز خۆیان نیشان دەدە.
لە لایەن دەسەلاتداران و ئیسلامی سیاسیەوە، شانۆگەری ململێکان لەڕێگای مەراسیمە ئاینیەکان،نوێژی سەرجادە، بالاپۆشی بەکۆمەڵ، بەرنامەکانی مەلا مەزهەر مەلا هەڵۆ…هتد، بە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ولاتانی دراوسێ دەچێتە پێشەوە.
هەر ئازادی، سەربەخۆی، و یەکسانی مرۆڤ، دژ بە ئاین، فەرهەنگ و دەسەلات دەزانن. لە بەرامبەر بێدەنگی و پشتیوانی کردنی هێزە کۆنەپەرستەکان، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕینی موچە، تیرۆر، زیندانی ڕۆژنامەنوسان و هەڵسوڕاوانی سیاسی، دەسەلاتدارانی هەرێم بە ئاشکرا هاوکاری و پشتیوانی ئەو هێزە کۆنەپەرستانە دەکات.
شانۆی سەمای کوڕ و کچێک، نۆێژی بەکۆمەڵ، گۆرانی ماریا هەورامی و مەلا هەڵمەت، ڕەنگدانەوەی ململانێی ئەو هێزە کۆمەڵایەتیە کەلە لە هەرێمی کوردستان خۆیان نیشان دەدەن. هێزە کۆنەپەرستەکان، هەموو خۆشی و میهرەبانیەکی ژیانی ئێستای مرۆڤ بە هیچ دەزانن، بۆیە خۆشەویستی، میهرەبانی، لەزەت، جوانی، مۆسیقا، سەما، دادپەروەری، ئازادی و ئەخلاقی باش، بە تاوان دەزانێت. دەیانەوێت کۆمەڵگایەک دورست بکەن، دور لە ئازادی، سەربەخۆی، یەکسانی، بەرابەری و دادپەروەری نێوان مرۆڤەکان.