لە سەرکار وەدەر نرا ، دواتریش ڕووتێنرایەوە(دزی لێکرا)!
لە دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هاوپەیمانی مافەکانی کرێکاران) کە لە سەرەتای مانگی ئاپڕڵ بڵاوکرایەوە لەژێر ناوی:” لە سەرکار وەدەر نرا، دواتریش ڕووتێنرایەوە، تێوەگلانی مارکە جیهانییەکان لە دزینی هەقدەستەکان لە کاتی پەتای کۆڤید ١٩ ” دا باس لە کاریگەرییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بێکارکردنی بەلێشاوی کرێکاران، سەختتر کردنەوەی هەلومەرجی کارکردن و دواتریش نەدانی هەقدەستەکانیان ئەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:” کرێکارانی جلوبەرگ دروستکردن لە نێو زۆرترین زیان لێکەتووەکانی قەیرانی ئابووریدان لەسەرتاسەری جیهان. ملیۆنەها کرێکار بێکارکراون، کاتی کارکردنی زۆریان هێنراوەتە خوارەوە و بەوپێیەش هەقدەستەکانیان، یان بۆ ژمارەیەکیان بووەتە چڕکردنەوەی هەلومەرجی کارکردن بە کەمترین هەقدەست و هەلومەرجی خۆپارێزیی.
