هێرش بۆ سەر شنگال وقامیشلۆ بەپلانی ژووری عەمەلیاتی داگیرکەرانی کوردستان جێبەجێ دەکرێ الهجوم على القامشلي والشنگال جزء من تخطيط غرفة عمليات محتلي كوردستان

0
کاوە نادر قادر
ژووری عەملیاتی داگیرکەرانی کوردستان کە چاودێری وبەدواچوون دەکەن سەبارەت بە جولانەوەی نیشتیمانی کوردستان لەرووی سەربازی وئەمنی وسیاسی و . مانگانە لەپایتەختێکیان و جاروباریش لەمۆسکۆ کۆ دەبنەوە!؟ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی کە لەکوردستان دەگوزەرێت، ماوەیەکە قاندڕیان لەشنگال داوە فشاری زۆر لەسەر حکومەتی کازمی هەیە بەتایبەتی لەلایەن تورکیا و ئەوجا ئیسرائیل، نەوەک ببێتە قەندیلی دووەم و پردێکی لۆجستی نێوان رۆژئای کوردستان!!؟ وهەر بەهەمان شێوەش فشار دەخرێتە سەر حکومەتی ئەسەدو وئەویش مرخی خۆی لەقامشلۆ خۆشکردیەو تورکیاش لەعەین عیسا !؟ مەبەستی سەرەکیشیان:
_ لەباربردنی دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی کوردستانە کە ئیستا لەرۆژئاواو باشوور دەسکەوتووەو لەگەشەکردن وپێشکەوتنی بخەن!.
_رێگریکردن ودەرفەت نەدان بەناساندنی دۆزی کوردستان بەدونیای دەرەوە وهەنگاونان بۆ جێگیرکردنی وەک دۆزێکی نیشتانی داگیرودابەشکراو.
دۆزی کوردستان ئۆقرەیی لەداگیرکەران هەڵگرتوە وبەردەوام تۆمەتباریان دەکەن بە هەڕەشە بۆسەر ئەمنی قەومی ویەکپارچەی وسەروەری وڵات، لەکاتێکدا خۆیان ئەو کارە بەڕێوە دەنبن . چارەسەر لە تفەنگ وتوندی تیژی دەبینەوەو بۆیە بە ناچاری گەلی کوردستانیش چارەسەر و ئازادی لەلولەی تفەنگی دەستی خۆی بۆ دەمێنێتەوە!؟، کە ئەوەش بۆ ئەو رۆژگارە قورس و پڕ کێشەیە.
هەڵکوتانە سەر بنکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش دوێنێ شەو ( ٢٠ی نیسان) لەقامیشلۆ لەلایەن هیزەکانی بەرگری نیشتیمانی (دیفاع الوطنی) سەر بەئەسەد وگوندەکان ئێزیدخانەی شنگال لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراق، بەشێکە لەو پیلانەی سەر تەواوی جولانەوەی نیشتیمانی کوردستان کە دەخوازن لەو ماوەیەدا لەرێگەی سەربازی بەڕێوەی ببەن، رەنگە بە خەیاڵی خۆیان هەر سەیرانێکی بەهاری بێت ، بەڵام بەکرداردا دەبێتە گۆڕانکاری بنەڕەتی و مەدای هێزو سەنگی کوردستان ببینن لەو هێرشانەدا و لە یاریەکەیاندانەک بە تکەی خۆیان بەڵکوو سەرمایەش لەسەر دابنێن !؟.
باشترین شتیش ئەوەیە لەو قۆناخەدا هیزە کوردستانییەکان :
_ یەک هەلوێستی خۆیان لەبەرمبەر ئەو هێرشانە رابگەیەنن و دەرفەت وکەلەن نەدەنە دەگیرکەران کەلک لە جوداییەکانیان بکەنەوەو هەر بە پێوەری کۆن بپیون و ئیدریس بەدلیسێکی دیکە قیتکەنەوە !!؟
_.برەو بە رەهەندە نەتەوەیی و قوڵایی نیشتیمانی کوردستان بدەن و دەست هەڵگرن لە گرەوکردن لەسەر پشتیوانی دەرەکی ئەقلیمی(داگیرکەرانی کوردستان).
_ گرەوکردن لەسەر خەباتی دیبلۆماسی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وناساندنی کێشەی نیشتیمانی داگیرودابەشکراوی کوردستان بە دەزگا نێودەوڵەتی ومرۆڤدۆست و ئەوجا ناوەندە مللییەکانی ئەورۆپادا.
راستە لەسەر ئاستی سەربازی کوردستانیان هیندە توانای بەهێزیان نییە بۆ ئەوەی بتوانن روبەڕوی راستەوخۆی بەرەیی سەربازیی داگیرکەران ببنەوە، بەڵام رەوایی دۆزەکەو ئامادەیی میللەت لەداکۆکیکردن لەخۆ هێندە بەهێزە مەحاڵە پیلانگێری داگیرکەران تێپەڕێ.
٢١ی نیسانی ٢٠٢١
هەولێر _کوردستان
Leave A Reply

Your email address will not be published.