لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە
لای هەمووان ئاشکرایە ماوەی شەش ساڵە مامۆستایان لە خەباتێکی مەدەنی بەرفراواندان دژی بێحورمەتیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرامبەر بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان لە نوێترین بێحورمەتیکردنیدا بڕیاری بە ئەلکتڕۆنی کردنی خوێندنی داوە بەبێ هیج ئامادەکارییەکی پێویست . هاوکات سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد دەیەوێ درێژە بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بدات و کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆڕان نەهێنێت بۆیە بە پێویستی دەزانین لێرەدا هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینەڕوو ١ـ لە ئێستادا هیچ پاساوێک نەماوە بۆ درێژەدان بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بەناو لێبڕینی مووچە لە فەرمبەران دەکرێت و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێت .
٢ـ هاوکات پێویستە کۆتایی بەکاری نایاسایی ڕاگرتنی پلەبەرزکدنەوەی مووچەخۆران بهێنرێت و بە زووترین کات پلەبەرزکزدنەوە دەست پێ بکاتەوە .
٣ـ بەزووترین کات داکۆکی کارانی مافی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی دەڤەری بادینان ئازادبکرێن بە تایبەتی مامۆستا بەدەل بەرواری .
٤ـ خوێندنی بەناو ئەلکترۆنی بەم میکانیزم و شێوازەی ئێستا ڕەتدەکەینەوە و پێمان وایە زیانەکانی زۆرترە لە سوودەکانی و باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانە بە دابینکردنی ڕێکاری خۆپارێزی تەندروستی لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین وەک هەمیشە و هەموو کاتێک ئەو دزی و ستەمکارییانەی دەسەڵات ڕەتدەکەینەوە و هەموو ڕێکارێکی مەدەنی و شارستانی لە مانگرتن و خۆپیشاندان و جۆرەها ڕێکاری تر دەگرینە بەر.
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
٢١/٤/٢٠٢١