لەژێر رۆشنایی هێڕشەکانی سەر هەولیر شەڕ لەبادینان تۆز لەبەر دەرکێ مە

کاوە نادرقادر
دەمێکە داگیرکەرانی کوردستان لەهەموو بوارێکدا، لەهەوڵی لەباربردنی دەسکەوتەکانی کوردستانن، لەرۆژئاوای کوردستان و قەندیل لەرووی سەربازیی لەلایەن تورکیا و لەباشووریش لەروی پیلانگێڕیەوە، هەرچەندە داگیرکەرران پێک ناکۆک بن لەسەر روداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوا لەدۆزی کوردستان، ئاویان لەیەک ئاش دەکاتەوە لەهاڕینی کوردستانیان!!؟، ئەگەر بەدیقەت سەیری نەکرێ، هاوێرکردنی روخساری ئەو مەسەلانە هێندە هاسان نابێ بۆ کوردستانیان :
_بەهۆی قەبەیی سێبەر و فرە رەهەندی ململانێکانی نێودەوڵەتی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان .
_ ناکۆکی نێوان هێزە کوردستانیاکان ودابەش بوونیان بەسەر دوو تەوەربەندی پێک ناکۆکەکە کە لەهەرێم دەگوزەرێت.
ئەو رێزبەندییە تازەیەی کەلەناوچەی رۆژهەڵات خەریکە سەرلەنوێ چەکەرە دەکا، بازدان بەسەر کوردا بۆیان ناکرێ و مامەلەکردنیش لەگەڵ ئەرزی واقیع بۆ داگیرکەران، کارێکی هاسان نابێ وەک دانیشتنەکەی YPG لەگەڵ ئەمریکا ، YPŞو ئێزیدییەکان لەشنگال لەگەڵ حکومەتی عێراق (بۆ نمونە) نارەحەتی تورکیا ئێران لە دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەل سەرۆکی کۆماری فەرەنساو……هتد ، بۆیە داگیرکەرانی کوردستان لەهەوڵی ئەودان لەگۆڕانی هاوسەنگیی وهاوکێشەکانی کە دەخوازێ سەرلەنوێ چەکەرە بکا لەهەرێمی رۆهەڵاتی ناوەڕاستدا لەنێوان ئەمریکاو روسیادا بەگەرمی بەڕێوە دەچێ، بۆ جوگرافیایەکی هەژمونگەرایی نوێئ ناوچەکان ، بزووتنەوەی نیشتیمانی کوردستانی دەربکەنەدەر لەو جغزاندا، یاخۆد وەک ئێستا لەهەنگژدان بەس بۆ مەرامی خۆیان تێوەیەیان بگلێنن!!؟،بەرێگەی دووشت ئەنجامی بدەن:
_ شەڕی کورد کوژی بخەنە نێو کۆمەڵگەی کوردستانی و بۆ ئەو مەبەستەش زەمینە لەباری لەگۆڕێدایە بەهۆی دابەشبوونی هێزە کوردستانیەکان بەسەر دوو بەرەکەداو هۆگریان بەهەر نرخێک بێ بۆ دەسەڵاتداری و بەرژەوەندی حزبایەتی و بنەماڵەیدا کەتیادا میکافیلیانە”هەموو شێوازێک رەوا دەبێ بۆ ئامانج”ەکانیان!!؟.
_گواستنەوەی گۆڕەپانی شەڕ وگەرمکردنی ململانێی ئێران وئەمریکا بۆ نێو خاکی کوردستان بەراستەوخۆ و ناڕەستەوخۆ لەرێگەی جودادا،بۆ کاولکاری ومەرگەسات دروستکردن ولەباربردنی دەسکەوتە نیشتیمانییەکان و تێوەگلاندنی ئەو هێزە کوردیانە لەنێو ئەوشەڕانەدا (شەڕە نفوزی نێوان روسیاو چینی میللی وئەمریکایە) کە هیچ پەیوەندییەکی پرۆژەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستانەوە نییەونابێ!!!؟.
ئەوەی لەهەمووی بەخەمترە وا ئەو دوو خاڵە بەخشکەیی لەکوردستان بەوڕێوە دەچێ، بێ ئەوەی سەرانی هێزە کوردستانییەکان لەهەوڵدابن خۆی لێ دووربگرن لەو تەوەربەندیانەی کە لەهەرێمەکە دەگوزەرێت بەهۆی ئەوەی:
_ حزبایەتی تەسک وبەرژەوەندی بنەماڵەیی پانتایی هەرە زۆری لەبڕیاردانی سیاسی کوردستانیدا هەیەو بەناوی بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا .
_ هەندێ لەو روداوانەی کە جمەی دێ لەهەرێمی رۆژهەڵات بەهۆی ئالۆزی وفرە رەهەندی دۆزی کوردستان خوێندنەوەی لەتوانای عەقلی سیاسی بڕیار بەدەستی کوردستانی گەورەترەو ولە هەندێکیشیدا درکی پێ ناکەن بەهۆی کۆلەواریان لە عزانستی سیاسی و دبلۆماسی و گرنگی دان بە بەرژەوەندی حزبایەتی و بنەماڵەیی.
لەکۆتایدا دەڵێم چەندە هێزی داگیرکەران بەهێز بێ وپلانەکان بای خۆی هەنگاوی بنێ لەواری مەیدانیادا وەک”پلانەکانی سەر رۆژئاواو و قەندیل وبرسیکردنی خەڵکی باشووری کوردستان وتێکدانی ئۆقرەیی باشوور (هەولێر) بە بەکارهێنانی موشەک ودروندا لەلایەن حەشدی شەعبی بەهاوکاری تورکی وئێرانی وهەوڵی تێکدانی رەوشی شنگال وکەرکوک ومەخمووردا، ئەوا وپارچەگەری بەرتەسکتر دەبێتەوەو ئیرادەی سەربەخۆی کوردستان بەهێزتر دەبێ ویەک چارەنووسی کوردستانیان بۆ یەکتر دێتەوەو بەرجەستەی بە هێزی سیاسی وسەربازی دەکا وەک لەکاتی بەدیلگرتنی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی PKK وداگیرکردنی کەرکوک وعەفرین وسەریکانی گڕێسپیدا، ئەوا ئەگەری راماڵینی داگیرکەرو زەمینەی جاڕدانی دەوڵەتی کوردستانی زیاتر سەرهەڵدەدا.
ئێوارەی ١٥ی نیسانی ٢٠٢١
کوردستان هەولێر
