لەشاری هەولێر لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی کوردستانی عێراق بەفەتوای مەلا بەشیر١٨/٤/١٩٩٨ هاوڕێ یان شاپور و قابیل تیرۆر کران

0
لە شاری هەولێر کوردستان ڕۆژی ١٨/٤/٩٨ بە فەتوای مەلا بەشیری تیرۆریست و لەژێر دەسەڵاتی پارتی هاوڕێ یان شاپور و قابیل تیرۆر کران. ئەم دوو تێکۆشەرە ئازادیخوازە هەتائێستاش بکوژ و فتوا دەرانیان نەک دادگایی نەکراون بەڵکو پلەو پۆستیان بەرزکراوەتەوە لەدوایی فتوا دان و تیرۆرکردنی ئەم دوو تێکۆشارەکۆمۆنیستە مرۆڤ دۆست وئازادیخوازەدا. لەژێر دەسەڵات وسیستەمی کۆنەخوازوچەوسێنەری حیزبەکانی دەسەڵاتی کوردستانی عێراق دا لەساڵی ١٩٩١ بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەچەندەها کەس لە هەڵسوڕاوانی سیاسی وڕۆژنامەنوس و خۆپیشاندەر کەداوایی مافی ڕەوایی خۆیانیان کردووە تیرۆرکراون بەڵام ئەنجام دەرانی تاوانەکان دادگایی نەکراون ودۆسی یەکانیشان هەروەک خۆیەتی ،زۆر جار تۆمەتیان بۆقوربانی کراوش دروستکردوە بە تیرۆرست ناساندوویانە هەروەک سینارۆدژە ئینسانیەکەی بۆ ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانیان سازکرد مافیا وچەتەکانی دەسەڵاتدار.
سەردەشت عوسمان وکاوەونەزیر عمروڕێناس وشاپوروقابیل وسەرجەم تێکۆشارانی ئازادیخوازویەکسانیخوازوکۆمەنیست بۆهەمیشە بۆچوون وبیروباوەڕەئینسانی یەکان هەروەک چرایەکە بۆ ڕۆشەنکردنەوەی ڕێگای تاریکی خەڵکی کوردستان.
??یادیان بەرز وبەڕێزە هەمیشە .
✊نەفرەت لە تیرۆرستانیان.
✊درێژە پێ دەری ڕێگا و ڕێبازیانین بۆ هێنانەدی نان،کار،ئازادی ئیدارەدانی شورایی
*هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر کە دووربێت لەچەوسانەوەوگەندەڵی ودزی و نایەکسانی.
Leave A Reply

Your email address will not be published.