تەق تەق:پیاوێک کچەکەی لەئاوی زێی بچوکداخنکاند

0

تەمەن مەینەتی ئەلتەرناتیڤی شورایی /

ناحیەی تەق تەق لەبەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 15ی نیسانی 2021 تەرمی ژنێکی تەمەن 23ساڵ لەنزیک گوندی کانی لەلە سەربەناحیەی تەق تەق لەقەزای کۆیە لەلایەن خەڵک دۆزرایەوە. لەسەر ئەم ڕوداوە نەقیبی پۆلیس (هەرێم دڵشاد) لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی ناحیەی تەق تەق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵێنەوە لەسەر ڕوداوەکە، تیمەکانیان تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کۆیە کردووە.

نەقیب هەرێم ئاشکرای کرد، دوای ڕوداوەکە باوکی ئەوژنەکوژراوە دەستگیرکرا، لە لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە ،کچەکەی لەناو ئاوی زێی بچوک خنکاندوەو تەرمەکەی لەوێ جێهێشتوە. پۆلیسی تەق تەق دەڵێت ،دەرکەوتوە شوێنەواری چەقۆ لەسەر دەستی ژنە خنێنراوەکە هەیە. هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە و کەسێکی دیکەش بریندارە کە لەلایەن هاوسەری ژنە خنکێنراوەکە بە چەقۆ بریندارکراوە و ئێستا بە برینداری لەلای پۆلیس دەست بەسەرە.

باسی لەوەشکرد، بەفەرمانی دادوەر بەماددەی 406لەیاسای سزادانی عیراقی لەئێستادا چوارکەس لەسەر ئەوڕوداوە تاوانکاریە دەستگیرکراون ئەگەری هەیە خەڵکی تریش تێوەبگلێن. هـۆکــاری ئــەم ڕووداوەتــاوان کـــاری شـــەرەف پــارێــزی بــــوو سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕووداوەکە لە ناحیەی تەق تەق تایبەت بە ئەلتەرناتیڤی شورایی سەرەتا باس لەژیانی ئەوژنە کوژراوەدەکات ودەڵێت،(ڤینۆس بەختیار) لەتەمەنی 20ساڵیدا لەگەڵ یەکێک لەئامۆزاکانی مارەبڕا بەڵام ڕون نەبوو کەبەخواستی خۆی بووەیان بەزۆر مارەبڕابوو،بەڵام ئەوەندەی نەبرد دوای ساڵێک بەبێ ڕەزامەندی کەس وکارەکەی لەگەڵ کەسێکی تر هاوسەرگیری کرد و کچێکی پێنج مانگەیان هەیە.

ئەوسەرچاوەیە هۆکاری تاوەنەکەئاشکرادەکات و دەڵێت ،ڕوداوەکە پەیوەندی هەیە بە شەرەف پارێزی،لەجیاتی ڕێگەی یاسابگرن پێیان وابووە بەکوشتنی ڤینۆس شەرەفیان پاک بۆتەوە. سەرچاوەکە باس لەڕۆژی ڕوداوەکەدەکات ودەڵێت، لەبەرەبەیانی ئەوڕۆژە لەکاتێکدا هاوسەرەکەی لەماڵەوەنەبووە، ئەو ژنە لەگەڵ کەسێک لە ژوورەوە بەیەکەوەبیندراون ، هاوسەری ڤینۆس دوای ئەوەی بەچەقۆ لەڤینۆس وئەوکوڕە دەدات وبەسەختی برینداریان دەکات، ڤینۆس ڕادەستی باوکی دەکاتەوەو هەرئەوکاتەش باوکی دەیباتە ناوئاوی زێی بچوک لەنزیک تەق تەق سەری دەخاتەناوئاوەکە تادەخنکێت. سەرچاوەکەی ئەلتەرناتیڤ گوتیشی، لەدوای ڕوداوەکە چوارکەس دەستگیرکراون کەپێک هاتون لە باوکی ڤینۆس و دوکەس لەبنەماڵەی ماڵی هاوسەری ڤینۆس و ئەوکوڕەی کەڤینۆسی لەسەرخنکێندرا . لەدوای ڕوداوەکە داوالەسەرکەس تۆمارنەکراوە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.