لەشاری هەولێر:پیاوێک بە٦ فیشەک هاوژینەکەی کوشت

0

فەرمان چۆمانی ئەڵتەرناتیڤی شورایی/هەولێر:

پیاوێک لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر هەڵدەکوتێتە سەرماڵی دایکی هاوژینەکەی و بە فیشەک هاوژینەکەی دەکوژێت.

بەپێی زانیاریەکان (ز،ج )ئەو ژنەکوژراوەیەو لەگەڵ هاسەرەبکوژەکەی کێشەی هەبووە. دایکی ئەو ژنەکوژراوە بۆڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند “کاتژمێری 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ 16/4/ هاوسەری کچەکەم و شوو براکانی لەناو ماڵی ئێمە بە بەرچاوی من کچەکەمیان گوللەبارانکرد ودەستبەجێ گیانی لەدەستدا. دوای تاوانەکە هێرشیان کردە سەر من و کوڕەکەشم”.

بەپێی قسەی دایکی ئەو کچە”کچەکەم دایکی سێ منداڵی کوڕ بوو تەمەنی 20ساڵ بوو. لەبەرئەوەی هاوژینەکەی نەخۆشی دەرونی هەبوو ماوەی سێ مانگ دەبوو هاتبۆوە لەگەڵ من دەژیا، کێشەی هەبووە لەگەڵ هاوسەرەکەی .

Leave A Reply

Your email address will not be published.