شارۆچکەی چوارقوڕنە:پیاوێک گولەبارانکرا

0

عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی/ڕاپەڕین:

کاتژمێر ٦:٣٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16ی نیسانی 2021پیاوێکی لەدایک بووی ساڵی 1987بەناوی (ئیدریس محمدبابکر)لەگەڕەکی کۆڵێن سیتی لەناحیەی چوارقوڕنەی سەربەقەزای ڕانیە لەلایەن چەندکەسێک بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف ودەمانچە گوللەبارانکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تاوانلێکراو پیشەی پۆلیس بووە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لەبنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ژاراوە. لەدوای ئەنجامدانی توێکاری بۆتەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕونکردنەوەکەیدا نوسیوێتی، لەگەڵ زانینی ڕووداوەکە هێزەکانیان گەیشتونەشوێنی ڕووداوەکە،بەڵام تەقەکەرەکان ڕایان کردووەو چەند قەوانێکی تەقیوی جۆری چەکی کڵاشنکۆف و دەمانچە لە شوێنی ڕوداوەکە دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

پۆلیس وتەی سەرەتایی لەهاوژینی کوژراوەکە وەرگرتوەو دەڵێت ،بە وتەی خێزانی کوژراوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێش خۆرئاوابوون لە نزیک ماڵەکەی خۆیان لەلایەن چەند کەسێکەوە دەسڕێژی گوللەی کرایە سەر و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت ،لەسەر ڕوداوەکە دادوەری لێکۆڵینەوەی لێ ئاگادار کراوەتەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیر کردن بۆتەقەکەرەکان دەرچووە، بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێڕاقی.

سەرچاوەیەک کەنەیویست ناوەکەی بنوسرێت بەئەڵتەرناتیڤی شورایی گوت،هەرچەندە بنەماڵەی ئەو کوژراوە لەساڵی 2020 لەناحیەی ژاراوە لەسەرسەرەی بەنزین کێشەیان لەگەڵ بنەماڵەیەک دروستبوو کەسێکیان لەدەست کوژرا بەناوی ( و،ع،سوور ) دوورنیە ئەوڕوداوە پەیوەندی بەتۆڵەسەندنەوەهەبێت ،بەڵام تەواوڕونیش نیە کەتاوانبارەکان لەبنەماڵەی کوژراوەکەی بەرامبەریان بێت ،چونکەکەس دەستگیرنەکراوەو تائێستا ڕوننیە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.