سێ کرێکار بەسەختی برینداربوون، کرێکارێکیش گیانی لەدەستدا
تەمەن مەینەتی ئەلتەرناتیڤی شورایی/ سلێمانی وەک هەمیشە بەهۆی خراپی ژیان و گوزەران وبڵاوبونەوەی بێکاری، کرێکاران مل دەدەن بۆزۆرکاری گرانی تاقەت پروکێن. لەبەر خراپی شوێنی کار بەردەوام کرێکاران دەبن بەقوربانی، یان بەسەختی برینداردەبن یان گیان لەدەست دەدەن .
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢١، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن لە ناحیەی تانجەرۆی سلێمانی روویدا، بەوهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێ کرێکاری تریش بەسەختی برینداربوون.
تایبەت بەو ڕووداوە ،پۆلیسی پارێزگای سلێمان ڕونکردنەوەی داوە کە ئەو ڕوداوە بەهۆی پارچەیەک تەقەمەنی بووە لەکاتی ئامادەکاریدا بۆتواندنوە،بەڵام زەبری توندبەر تەقەمەنیەکە کەوتوەو بووەبەهۆکاری ڕوداوەکە،لەدوای ڕووداوەکە دۆسیەبۆڕووداوەکەکراوەتەوە. ناسنامەی ئەو کرێکارەتەمەن 33ساڵەی گیانی لەدەستداوە، بەنێوی “یاسر مستەفا”، لەبەربژێوی ژیان، کرێکاری هاتوەو خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینەو باوکی چوار منداڵە،چەندساڵێکە لەشاری سلێمانی ژیان بەسەردەبات.