چۆن (سوسه‌یی) اعترافی پێكرا ؟!چۆنیەتی ئەشکەنجەدانی لەزیندانی پارتی

شه‌وی ده‌سگیركردنی (سوسه‌یی)
نزیك به‌ره‌به‌یان گه‌نجێك له ده‌رگا ده‌دات، پرسیاری مامۆستا ده‌كات و ده‌لیت مامۆستا له ماله‌وه‌یه، دوای ئه‌وه مامۆستا ده‌لیت فه‌رموو چ كارێكت هه‌یه، گه‌نجه‌كه ده‌ڵێت مردووه‌كمان هه‌یه له مزگه‌وته ئه‌گه‌ر بێی هاوكاریم بكه‌ی له شوشتن و نوێژكردن و تقه‌ت كردنی، به‌لام وادیاره جه‌نابی سوسه‌یی هه‌رئه‌وكات هه‌ستی به‌پیلان كرد دژی بۆیه گوتم من ناتوانم بێم ده‌توانن داوا له مامۆستایه‌كی تر بكه‌ن، هه‌ر ئه‌مشه‌و دوای نیو سه‌عات هێزێكی پاراستنی پارتی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی ماڵی (سوسه‌یی) لێیه , به‌ته‌واوی ته‌وق ده‌كه‌ن، له‌كاتژمێر ٢:٢٥ خوله‌كی شه‌و، سوسه‌یی له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی پاراستن ده‌رفرێنرێت بۆ شوێنێكی نادیار .
دوای ئه‌وه سوسه‌یی راسته‌وخۆ ده‌بردرێت بۆ ئاسایشی هه‌ولێر (به‌شی تیرۆر و سیاسی) ئه‌مشه‌وه تا رۆژی دواتر سوسه‌یی له ژووری لێكۆلینه‌وه ده‌بێت به‌چاو و ده‌ست و قاچ به‌ستراوی، رۆژی دواتر سه‌عات ١١:٠٠ ی پێش نیوه‌رۆ لیكۆلینه‌وه ده‌ست پێده‌كات , قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌ست پێده‌كات به‌وه‌ی ته‌واوی زانیاریه كه‌سیه‌كانی ناوبراو وه‌رده‌گرن، دوای ئه‌وه داوای پاسۆردی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن به‌لام پاراستن له‌وه‌یان هیچی ده‌ست ناكه‌وێت جگه له‌وه‌ی وێنه‌ی خێزانی و ئه‌كاونتی تایبه‌تی سوسه‌یی و وتاره‌كانی ناوبراو نه‌بێت، بۆیه هه‌ولده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر له‌سه‌ر كۆمه‌لێك به‌لگه‌نامه اعتراف بكات له‌ژێر زه‌خت و گوشاری ده‌روونی , به‌لام دواجار سوسه‌یی نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یلین راستی تیابێت بۆیه ئاماده‌نابێت په‌نجه مۆری ئه‌و په‌راوانه بكات تا ٤ هه‌فته به‌و شێوه‌یه رۆژانه لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ل سوسه‌یی درێژه‌ی ده‌بێت.
دوای ئه‌وه شه‌وێك سوسه‌یی له‌زیندانی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌گوازرێته‌وه بۆ یه‌كێك له زیندانیه نهینیه‌كانی بنه‌ماله‌ی بارزانی، له‌و شوێنه له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سێكی تر له قاعه‌یه‌ك زیندان ده‌كرێن به‌لام دواتر سوسه‌یی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه سیخور و جاسوسی پاراستنی پارتین، بۆ قسه‌وه‌رگرتن له‌گه‌ل ئه‌و دانراون.
چۆنیەتی ئەشکەنجەدانی لەزیندانی پارتی
دوای ئه‌وه، سوسه‌یی ده‌گه‌رێنرێته‌وه زیندانی ئاسایشی هه‌ولێر (به‌شی انفرادی) تا دوای جه‌ژنی قوربانی سالی ٢٠١٨ مانگی ١٠، بۆیه خستیانه ئیفراندی تاكو هیچ زانیاریه‌ك دزه‌نه‌كات تا ته‌واوی قۆناغه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
دوای ئه‌وه (پاراستن) قۆناغی ئه‌وه داده‌رێژن، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دۆسیه‌ی تیرۆری سوسه‌یی ته‌واوبكه‌ن بۆیه ده‌ست بۆ كۆمه‌لێك بابه‌ت ده‌به‌ن، له‌وانه ئه‌شكه‌نجه‌دانی سوسه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار تا نزیك بوونه‌وه‌ی له‌مردن , به‌و جۆره ( داكه‌ندنی ته‌واوی جله‌كانی و هه‌ره‌شه‌كردنی جنسی، رووتكردنه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین كاتژمێر و دانانی له‌به‌ر سه‌رما و سه‌هۆڵ , سه‌گ تێبه‌ردان، هه‌لواسین به‌ئاسمان، چه‌پ و راست كردن، لێدان له‌ژێر قاچه‌كانی تا حاله‌تی بێهۆشی ) له‌و قۆناغه سوسه‌یی هه‌رچه‌ند كێشه‌ی داده‌به‌زێت و ته‌واو بێتاقه‌تی دایده‌گرێت به‌لام خۆراگر ده‌بێت، بۆیه له‌كۆتا لێكۆلینه‌وه هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاماده‌نه‌بێت دان به‌و تاوانانه‌دابنێت، له‌ژێر چاوی (ده‌ست درێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانی) بۆیه سوسه‌یی ته‌سلیم به‌و سیناریۆیه ده‌بێت و ئاماده دەبێت هه‌رشتێك بكات ته‌نها خێزان و ماڵ و منداڵی سه‌لامه‌تبن.
گۆڤه‌ند ڕه‌شید