مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا بەوهۆیەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیریش داخرا
ئەم شەو ١٤/١٥/٤/٢٠٢١ موشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر کرا.هەر ئەم شەو وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاندێکی بڵاوکردەوە کە تێداهاتووە (کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیر بیسترا. دەزگا پەبوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدواداداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە ودەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەینەوە .هەرئەم شەو دژه تیرۆری کوردستان ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردۆتەوە کە بەگوێرەی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان کەبڵاوی کردۆتەوە (مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا) بەگوێرەی زانیاری یەکان کە بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاندراوە سەرچاوەکە نەی ویست ناوبهێندرێت لەدوایی هێرەشە موشەکێکەوە،فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیر داخراوە ،سەرجەم ڕێگا وشەقامەکانی کەبۆ فرۆکەخانەدەچن داخراون.