بەشە زەیتی فەوتاوی هاوڵاتیانی ئیدارەکانی گەرمیان وڕاپەڕین گەڕێندرایەوە
عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی /
سلێمانی بەشەزەیتی هاوڵاتیان لەڕیزی خۆراکەدابینکراوەکانە بۆخەڵکی کوردستان،سەرەڕای ئەوەی مانگانە خۆراکەکان دوادەکەون بەرپرسانی ئیدارەسەربەخۆکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەفەوتانی ئەوبەشە خۆراکانە بەکەمتەرخەم باسدەکرێن. کاسترۆمعروف ،سەرۆکی لیژنەی دارایی وکارگێڕی وکشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەنوسراوی فەرمی داوای لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردوە ،پێویستەبەشە ڕۆنی هاووڵاتیانی هەردوو قەزای شارەزوروقەزای ڕانیە بگەڕێندرێتەوە. کاسترۆمعروف تایبەت بەئەلتەرناتیڤی شورایی گوتی، دوای بەدوا داچون و پەیوەندی کردنم بەلێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی تایبەت بۆ گەڕانەوەی بەشە ڕۆنی هاووڵاتیانی سنوری قەزای شارەزوورو سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ مانگی تەموزی ساڵی٢٠٢٠ بەخۆشحاڵیەوە بەشە ڕۆنەکە گەڕاێندرایەوە بۆهاووڵاتیان.
دوای بەڵێنەکانی بەشی خۆراکی سلێمانی ، لەئیستادا لەقەزای شارەزورو دەوروبەری بەشەزەیتی هاوڵاتیان گەڕێندرایەوەو دابەش دەکرێت .
کاسترۆ گوتیشی، لەدوای تەواوبونی پرۆسەی دابەشکردنەکە لە قەزای شارەزور ،لەسنوری قەزای ڕانیەو دەوروبەی دەست بەدابەش کردنی ئەوبەشەزەیتەفەوتاوەی ساڵی ڕابردوو دەکرێت. لەسەرلایەنی کەمتەرخەم لەفەوتاندنی ئەوبەشەزەیتە.
کاسترۆمعروف دەڵێت ، ئەوبەشەخۆراکانەی کەلەبەغدادەوە دێت بۆ هاوڵاتیان بەردەوام دوادەکەون،بەڵام ئەگەر تائێستا هاوڵاتیان ئەوبەشەخۆراکەیان دیارنەماوە بەرپرسانی ئیدارەسەربەخۆکان کەم تەرخەم بوون ،بەڵام لەڕاستیدانەدەبوو لە بەرامبەربەمافی خەڵک بەرپرسان بێدەنگ ببن و ڕێگەبدەن مافی هاوڵاتیان بخورێت .

