تەقینەوەکەی بنکەی ئەتۆمی نەتەنز ئێران بەهۆش دێنێتەوە یاخۆد بیری لەتۆڵە دەکاتەوە
کاوە نادر قادر

رۆژی یەکشەممە ١١ی ئەم مانگە بنکەی پیتاندنی ئەتۆمی نەتەنزی ئێرانی نزیک ئەسفەهان دوای٢٤ کاتژمێربەگڕخستنەی روبەڕوی هێرشێکی سیبیریانی بۆوە کە بووە هۆی وەستانی سیستەمی کارەبی ئەو بنکەی بەتەواوی پەکخست، بەپێی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی(سەعید خەتیبزادە) ئەم “هێرشە دەیتوانی کارەساتی گەورەی لێبکەوێتەوە”، ئەو سانتریفیوژانەی کەئەو کەرەستانەی کە پیتاندنی یورانۆمیەکەی پێ پوخت دەکرێ بەتەواوی لەکارخستوەو بەپێی لێدوانێکی ئەمنی ئیسرائیلی کە بۆ مێدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە” تا ٩ مانگی دیکەی ئەو سەنتریفیوژانەی لەکار خراون”، ئەم دەزگایە پێش دە مانگ لەوەو پێس بەهەمان شێوە روبەروی هێرش بۆوە، لەراستیدا ئەم هێرشە لەکاتێکدا رویدا:
_ ئەمریکاو ئێران بەشێوەی ناراستەوخۆ وتوێژ دەکەن لەڤیەنا کە ئیران لەرۆژی ١٠ی ئەم مانگە رایگەیاندبوو کەرێژەی ئاستی پیتاندنی یورانیوم بۆ ٢٠% بەرز دەکاتەوە”وکەچی ئێران لەپڕیکدا رۆژی ١١ی ئەم مانگە تووشی واقوڕمان بوو و نەک کتوپڕی ئەو جۆرە هێرشانە بەڵکوو کەوتە بەر پرسیاری ئەو حاڵەی، ئایا ئیران دەتوانێ ئەو بنکە ئەتۆمییانە بپارێزێ!؟بە تایبەتی تیکەلبوونێکی کارتەکان دەبینرێ:
_ لەرۆژی هێرشەکەدا وەزیری بەرگری ئەمریکا(لوید ئۆستن) لەتەلئەبیب بوو، تەئمینی رەوشەکەی کردوە کە وتوێژەکانی ڤەیەنا کاریگەری لەسەر ئەمنی قەومی ئیسرائیل نابێت!!؟، کەچی ئیسرائیل کارتی یاریە بەهێزەکەی نێو وتووێژی ڤەینای نەک هەر گۆڕی بەڵکوو تێکەڵکردوە و مڕاندنی بەسەر ئێرانداو دەمکوتی کرد لە بەپێگەی بەهێز لەنێو ئەو وتووێژەدا.
راستە ئێران خاوەن هێزە لەناوچەکەو زۆر هۆشمەدانە هەوڵدەدات خۆی بگەیەنێتە ئاستی پیتاندنی خواستراو بۆدروستکردنی چەکی ئەتۆمی،لەگەڵ ئەوەش ئیسرائیل لەسەر سەری نیشتوەو ناوە ناوە گورزێک دەوەشێنتە ئەو هەوڵەی ئێران و ریسەکەی لێ دەکاتەوە خوری !!؟، تا کار گەیشتە ئەو رادەیەی ئێران نەتوانێ ئەو بنکە ئەتۆمیانە بپارێزێ و دوای پتر لە ٤٨ کاتژمێر بەسەر تێپەڕینی ئەو گورزە، زانیاری راست و دروست نەداوە لەسەر ئەو روداوە !؟، ئێستا کۆماری ئیسلامی کەوتۆتە بەر دوڕیانێک، ئایا دەتوانێ ئەو بنکانە بپارێزێ ودرێژە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، یاخۆد دەستی لێهەڵدەگرێ ، رازی دەبێ بە مەرجەکانی ئیسرائیل لەو بارەوە!!؟، توداوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئێران بە سەبری ئەیوبی بەردەوام دەبێ لە هەوڵە ئەتۆمییەکەی و کاردانەوەی نابێت دژ بە ئیسرائیل.
١٤ی نیسان ٢٠٢١
هەولێر کوردستان
