کچێک هەوڵی خۆکوشتنیدا بەفیشەک خۆی بریندارکرد

0

فەرمان چۆمانی ئەلتەرناتیڤی شورایی/

حاجیاوا پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند” ئەمڕۆ 13/4/2021 کچێکیان بە برینداری هینایە نەحۆشخانەی گشتی حاجیاوا بەناوی (ئ،ا،ا) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا کە شوینەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە، بەهۆی کاریگەری برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کراوە، پاشانیش لەبەر سەختی برینەکەی هەواڵەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا”

لە درێژەی ڕاگەێندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەش هاتووە “لەگەڵ بیستنی هەواڵی ڕوداوەکە، دەسبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک گەشتنە شوێنی ڕوداوەکەو ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و دەستگیرا بەسەر چەکی بەکارهاتو لەجۆری کڵاشنکۆف.

هەرچەندە هۆکارەکەی ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام پۆلیس نوسیویەتی، دۆسیەبۆڕوداوەکەکراوەتەوەو بەگوێرەی وتەی کەسوکارەکەی، کچەکەیان لە ژوورێکی ماڵی خۆیان لە ناحیەی حاجیاوا بەچەکی جۆری کڵاسشنکۆف فیشەکی ناوە بەخۆی”

Leave A Reply

Your email address will not be published.