کچەخوێندکارێکی زانکۆبەلەچک خۆی خنکاند
عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی/ڕانیە کاتژمێر ٣:٢٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە13ی نیسانی٢٠٢١بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە، تەرمی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، کە پیشەی خوێندکارەو دانیشتوی قەزای ڕانیەبوو لە گەڕەکی نەورۆز.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە ،کەئەوتەرمە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەبووە. دوای ڕێکارەپزیشکیەکان نیشانەکانی سەرتەرمەکە دەری دەخات کە ڕووداوەکە خۆخنکاندنە. لەدوای ڕێکارەپزیشکی ویاساییەکان پۆلیس دۆسیەی بۆڕوداوەکەکردۆتەوەوتەرمەکەی لەنەخۆخانەی گشتی ڕانیەگواستۆتەوەبۆپزیشکی دادوەری سلێمانی بەمەبەستی دەستکەوتن زانیاری زیاترلەسەر ڕوداوەکە.
بەڵام لەدوای ڕوداوەکە پۆلیس هۆکاری ڕوداوەکەی ڕانەگەیاندوەو ڕونی نەکردۆتەوە ئایا داوالەسەرکەس هەیە یاخود نا. ئەوکچە بەناوی (سابین خالیدڕەسوڵ)، خوێندکاری زانکۆبووە،لە قۆناغی چواری کۆلیژی پزیشکی . لەشوێنی ڕووداوەکە لەچک دۆزراوەتەوەو پۆلیس لەگەڵ دۆسیەکەیدا بۆلێکۆڵینەوە دەستی بەسەرداگرتووە.
