بەپاشماوەی جەنگی عیراق و ئێران شوانێک بریندار بوو

0

عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی /قڵادزە بەهۆی پاشماوەکانی شەڕی ماڵوێرانکەری ماوەدرێژی نێوان وڵاتانی عێراق وئێران ساڵانە بەبەردەوامی خەڵک زەرەرمەندی ماڵی وگیانی دەبن.

هەربەوهۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەڕۆژی دووشەممە١٢ی نیسانی٢٠٢١بڵاوی کردەوە ، شوان بەبرینداری گەیاندرایە نەخۆشخانەی قڵادزە بەناوی ( شـ . ئـ . ر ) ،لەدایک بووی ساڵی 2001، دانیشتووی ناحیەی هێرۆ سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)، کە شوێنەواری برین بە جەستەیەوە هەیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبڵاوکردنەوەی ئەوهەواڵەدا نوسیویشیەتی، بەوتەی ئەوشوانەبریندارە لە نزیک ناحیەکە بۆمبێکی سەردەمی شەڕی ئێران ـ عێراقی بە ڕانە مەڕەکەیدا تەقیوەتەوە و پرشکێکی بۆمبەکەش بەرخۆی کەوتووە، بەوهۆیەشەوە بریندار بووەو ٤ سەر مەڕیش لەو ڕووداوەدا مردار بوونەوە، هەر دوای ڕووداوەکە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی هێرۆ دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە. لەدوای ڕوداوەکە دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.