٣٠٠کەسایەتی ئاکادیمی و لێکۆڵەر و پسپۆڕی ئێرانی وئەمریکایی لە نامەیەکدا داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەن کەپشتیوانیی لەخەڵکی ئێران بکات

0

لە ڕۆژی پێنچ شەممە ٨/٤/٢٠٢١، چەندین کەسایەتی جیاوازی  کە ژمارەیان ٣٠٠کەس کەپێکهاتوون لە کەسایەتییە (ئاکادیمی، لێکۆڵەر و پسپۆڕ،شارەزا  ) کە خەڵکی  ئێرانن بەڵام لەئێستادا دانیشتووی ئەمریکان، لە نامەیەکدا داوایان لە “جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا “کردووە، کە سیاسەتێکی دروستی لەهەمبەر ڕێژیمی ئێستای ئیسلامی ئێران هەبێ و پشتیوانیی لە خەڵک بۆ گەیشتن بە دێموکراسی بکا. لەو نامەیەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بڕیارە درووستەکانی ئەمریکا، پێش لە پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لەهەمبەرپێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پشتیوانی کردنی ئەو ڕێژیمە لە گرووپە تێرۆریستەکان لە جیهاندا دەگرێ، نووسیویانە دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ پشتیوانیی خۆی لە خەڵکی ئێران بۆ گەیشتن و دابینکردنی کۆمارێکی دێموکراتیک، سکولار و دوور لە چەکی ناوکیی ڕابگەیێنێ.  واژۆکەرانی ئەونامەیەی ئاکادیمی، لێکۆڵەر و پسپۆڕان،کە جەختیان لەسەر ئەوەکردۆتەوە کە نابێ هێچ جۆرە گەمارۆیەک لەسەر ئەو ڕێژیمە لابچێ ویان یارمەتی ئەو ڕێژیمە بدرێ تا ئەو کاتەی کە ڕێژیمی ئێران بەبەڵگەوە دەیسەلمێنێ کە چی دیکە مافی مرۆڤ پێشێل ناکا و پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان لە ناوچەکە و جیهاندا بەمەبەستی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و جیهان ناکا. 

Leave A Reply

Your email address will not be published.