بــەهــۆی ڕوخــانــی دیــوارێــک ٣ کرێکارگیانیان لەدەستدا

0

تەمەن مەینەتی کەرکوک/ئەلتەرناتیڤی شورایی:

ڕۆژی شەممە١٠ی نیسانی ٢٠٢١سێ کرێکاری دانیشتوی ناحیەی ڕیاز، سەربەقەزای حەویجەی شاری کەرکوک ،لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری کەرکوک لەشوێنی کارەکەیان لەکاتی کارکردندا دیوارێکی بەرز بەسەریاندادەڕوخێت و دەست بەجێ سێ کرێکارگیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەسەرەتاییەکان ،ئەوکرێکارانە بەناوی ( شەهاب آحمد عبدڵلە ، سەعد علی، زیاب یاسین عبدڵلە) دوو لەکرێکارەکان هاوژیندارن .

دوای ڕووداوەکە تەرمەکانیان گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادوەری شاری کەرکوک. دوای ڕێکارەپزیشکی ویاساییەکان تەرمی هەرسێ کرێکارەکان ڕادەستی خانەوادەکانیان کرانەوە.

ئەم ڕووداوانە لەکاتێکدان ناسەلامەتی شوێنی کارو نەبوونی مەرجی سەلامەتی بۆکرێکارانەکە ڕووبەروی مەرگ دەبنەوەو کوردستان و وڵاتەدواکەوتووەکان بوون بەگۆڕستانی خەڵکی زەحمەتکێش و هەژار.

Leave A Reply

Your email address will not be published.