زیندانیانی سیاسی بە پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤی جیهانی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت کە زۆر دژە ئینسانیانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت

0

بارودۆخی زیندانیانی سیاسی لەکوردستانی عێراق زۆر خەراپە ،بە پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤی جیهانی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت زۆر دژە ئینسانیانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت بۆزیاتر ئاشنابوون بەبارودۆخی نالەباری ناوزیندانەکان بفەرموون بەخوێندنەوەی لێدوانەکانی  پارێزەر وبریاردەری لیژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى کردن لە مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکان.

لەوتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، بەدریە ئیسماعیل بریاردەری لیژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى کردن لە مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەربارەی سەردانی کردنی لیژنەکەیان بۆ لای پێنج چالاکووان و ڕۆژنامەنووسەکانی بادینان ووتویەتی:

( دۆخی ئەو زیندانیانەی لەزاری خۆیانەوە کرد و وتی” سەبارەت بەتەندروستیان بەداخەوە تەندروستیان ئەوانەی لەهۆڵەکەدا بۆنموونە هەر هۆڵی ١٣٥ کەسی تێدایە، من وتەی خۆیان دەگوازمەوە، وتەی خۆیان لەسزادراوان دەڵێت لەژوورەکەمان زۆربەمان توشی هەستیاری پێست و سوربوونەوە و دروستبوونی زیپکە بووین هەتا یەکێک لەوانە دەستەواژەی گەڕیی بەکارهێنا (لەگەڵ ڕێزی تەواوم )،لەبەرئەوەی لەژوورەکەدا پاڵەپەستۆ و لۆدێکی زۆر هەیە دەڵێت لەکاتی خەوتندا بەیەکەوە کەپس دەبیین تەنها چوار بست مەسافەی ئیسراحەت و حەوانەوەمان هەیە، لەژوورەکەدا پاڵەپەستۆ و گازی پیس بوون و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن زۆرە لەکاتێکدا ئێمە دەبیینن ڕێگری لە کەسوکارمان دەکرێت لەبەر مەترسی ڤایڕەسی کۆرۆنا بەڵام ئێمە موعەرەزترین بەوەی ئەو پاڵەپەستۆ و لۆدە زۆرە لەسەر هۆڵەکاندا هەیە کەبەپێی ستانداردی جیهانی نابێت لە ٣٠-٣٥ کەس زیاتری تێدا بێت بەداخەوە ئەوان١٣٥ کەسن.” هەروەها بەدریە ئیسماعیل ئەوەی خستۆتە ڕوو کە چوار کەس لەشوێنی زیندانی چالاکوانان تووشی کرۆنابوون.

هەروەها پێنجشەممە ۸ی ٤ی ۲۰۲۱، ئاسۆ هاشم پارێزەری مامۆستا بەدەل بەرواری (زیندانی سیاسی) بۆ ئێن ئاڕ تی (NRT) باسی لەوەکرد،:

بەگوێرەی زانیارییەکانیان تەندروستی مامۆستا بەدەل بەرواری (زیندانی سیاسی) لە بەندیخانە لەمەترسیدایە و بارودۆخی تێکچووە.

*لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ ، هێزی ئەمنی چوونەسەر ماڵی چەند چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنوس لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و دەستگیریانکردن ولە دادگای هەولێر دادگایی  کران ، کە تیایدا بەپێی هەردوو ماددەی یەکی ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ تایبەت بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای شەش ساڵ زیندانی بە سەر پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادیناندا سەپێندرا.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.