لەئێران خانەنشینان “مەنجەڵی بەتاڵ بەرزدەکەنەوە” لەسەر شەقامەکانەوە هەنگاو بۆهێنانەدی مافەکانیان دەنێنن

0

٧ ی نیسانی ٢٠٢١ ناڕەزایەتی خۆپیشاندانی  خانەنشینانی ئێران  شارەکانی تاران،اراک،شوش،دزفول، تەبرێز و ئیلام و کرمانشان وکەرەج ،اهواز، شهرود،یزد،نیشابور،اسفهان،رشت،  ئەردەبیل وخرم اباد . بەردەوامە ودرێژەی هەیە.

خانەنشینانی ناڕازی، لەسەر شەقامەکانەوە هەنگاو بۆهێنانەدی مافەکانیان دەنێنن هەنگاونان و بە دروشمی  “تەنها شەقام دەزانێت، ئێمە شایەنین ” بۆ ناڕەزایەتی دەربرین لەدژی  ئەو بارودۆخە ئابوریە خراپەی  کەبۆ خەڵک بەگشتی وخانەنشینان هاتۆتە کایەوە لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هەروەها بێسەروبەرانی حکومەت  خانەنیشان وخەڵکی ناڕازی لەسەر خیابانەکانن بەیەکگرتوویی ،داوای وەدیهێنانی  مافەکانیان دەکەن و داوایی پێدانی هەقدەست وبیمەو بە موچەی تەواویان دەکەن  ، زیاتر لە ١٢  ملیۆنن  کەس  لەژێر هێڵی هەژاری دا دەژێت لەئێران مەش واتایی هەبوونی  بەدبەختی گشتی یە ” و ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی  جیاکاری و نایەکسانی. یەکێک لە کارە سەرنج ڕاکێشەکانی خۆپیشاندەران بەرزکردنەوەی “مەنجەڵی بەتاڵە”ئەو مەنجەڵە بوو کە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕادەی هەژاری خانەنشینی . دروشمی ” تاکە ڕێگا بۆ دەرچوون لە مێزێکی بەتاڵ ، هاوارکردنە لە شەقام ” دروشمێکی گرنگی خانەنشینی و بانگەبۆهەموو ئەوانەی کە دژایەتی گردبونەوەکانی شەقام دەکەن.پێویستە خەڵکی ناڕازی بەگشتی وبەتایبەتی خانەنیشیانی سەرخیابان وشەقامەکان ئەنجومەنی  خانەنشینی  سەربەخۆ  لەنێو خۆیاندا هەڵبژێرن دوور لەدەستێوەردانی بەرپرسانی دەسەڵات ولایەنی حیزبی، ئەم ئەنجومەن وشورایانە ڕاستەخۆ نوێنەری خانەنیشینان بن بۆ هەنگاوەکانی داهاتوویان وڕێکخراوبوونیان هەنگاوی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکان بەرەوسەرکەوتن وهێنانەدی مافەکانیان دەبات.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.