بەفەرمانێکی فەرمی وەزارەتی ڕۆسنبیری حکومەتی کوردستانی عێراق چەند بەرنامەیەکی کەناڵی “کوردماکس”و”نێت تیڤی”وکۆرەک” داخران
بە فەرمانێکی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق چەند بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی کەناڵی “کوردماکس” و کەناڵی “نێت تیڤی “و “کۆرەک تیڤی “ڕاگرت ئەو بەرنامەی کە دادەخرێن ئەمانەن :
١-بەرنامەی نیت گرام ،لەکەناڵی “نێت تیڤی”
٢- بەرنامەی شۆ مەگەزین،لەکەناڵی “کوردماکس”
٣- بەرنامەی نایت شۆ ،لەکەناڵی “کۆڕەک”
بەپێی ئەو فەرمانە کە لەنوسراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوی کردۆتەوە هۆکاری ڕاگرتنی ئەو بەرنامانە بەهۆی ئەوەی هاندان بوو ەبۆ تێکدانی شیرازەی کومەلگا،هەروەها بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوی کردۆتەوە ئەو بەرنامانە دوورە لەنەریتی کۆمەڵاتی.وەزارەتی ناو براو یەک هەفتەی مۆڵەتداوە بەوکەناڵە کە بەنامەکان دابخەن یان گۆڕانکاری وپێداچوونەوە لەبەرنامەکاندا بکەن.