لە بەندیخانەی ئورمیە سزای لەسێدارەدان بەسەر٦بەندکراوکەدوو کەسیان برا بوون،جێبەجێکراوە
ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی دژە ئینسانی لەسێدارەدان.بەپێی سەرچاوەی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوەی کردەوە: “سزای لەسێدارەدان بۆ شەش بەندکراوی کورد جێبەجیکراوە، کە لە رۆژی یەک شەممە ٤/٤/٢٠٢١ ئەوسزایە جێبەجێکراوە کە دوو لە بەندکراوەکان کە لەسێدارەدراون برابوون.هەروەها بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: “بەرەبەیانی یەم شەممە سزای لە سێدارەدان بۆ شەش بەندکراوی کورد، کە دوو کەسیان برا بوون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ئەم شەش کەسە رۆژی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە رەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دابوون.
هەنگاو ناسنامەی ئەو شەش کەسەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەن:
یەکەم- ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ئورمیە
دووەم- مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس
سێیەم- ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس (برای مستەفا)
چوارەم- محەمەد کەریم محمودی خەڵکی شنۆ
پێنجەم- سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە
شەشەم- میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ.
