پاسداری ئێران تەقەیان لەهاوڵاتیانی زەڵێ کرد

0

تەمەن مەینەتی ئەلتەرناتیڤی شورایی /پشدەر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ٥ی نیسانی٢٠٢١لەلایەن پاسدارانی ئێران لەسنوری مەرزی لاوەکی زەڵێ تەقەیان لە هاوڵاتیان کرد، فیشەک بەرکەس نەکەوت و زەرەری گیان نەبوو ، سەرەڕای ترس و نیگەرانی ،بەڵام زەرەری ماڵی هەبوو. یەکێک لەوپیاوانەی کەتەقەی لێکرابوو نەیویست ناوەکەی بڵاوبکرێتەوە گوتی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەپایەگاکانی پاسدارانی ئێران لەخڕی ناوزەنگەوە تەقەیەکی زۆرلەخاکی عیراق کرا ،بەتایبەت ڕوبەڕوی پاسەوانانی سنورکەئێمە لەنزیکیان بوین . ئەوسەرچاوەیە گوتیشی فیشەکەکان زەرەری گیانی نەبوو چونکە لەکاتی ڕوداوەکەدا خێرا خۆمان حەشاردا بەڵام سەیارەی خەڵک زیانی زۆریان بەرکەوت کە لەجۆری تیۆتالاندگرۆزەری 2013(وەنەوشە ) بوو. ئەوسەرچاوەیە دەڵێت، تەقەکردن وخەڵک کوشتن لەخەڵکی کوردستان وسەرسنوروشوان وکاسبکار یەکەم جارنیەو کۆتاجاریش نابێت .بەڵام بەداخەوە لایەنی پەیوەندیدارو بەرپرسانی هەرێم وعیراق هیچ هەڵوێستیان نیە. لەڕوداوەکانی هاوشێوەی پێشووتر خەڵک کوژراوەو بریندارکراون،مەڕوماڵات ڕاپێچ کراوەوکوژراون دەسەڵاتداران هەر بێدەنگن ،تەنها بروسکەیەک بۆسەروی خۆیان دەکەن بەبێ دەنگی ڕووداوەکان تێدەپەڕن و بەردەوام دەبن،خەڵک سنورەکەش بەردەوام لەترس ونیگەرانیدا دەژین وژیانیان لەناوئاگردا بەردەوامە لەدەست وڵاتانی ئێران وتورکیا.پاسەوانانی سنوریش تەنها بۆوەرگرتنی گومرگ دەوام دەکەن وباکیان لەژیان وخوێنی خەڵک نیە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.