ئەزموونێک لە بەغداوە
عەزیز ڕەئووف
ئیدی دەبێ لە بەغداوە ئەزموون وەرگرین. لەبەغداوە دەبێ فێربین خۆمان لە سەرکردە بە کەمتر نەزانین و هەست بکەین کە ئەوە ئێمەین پایەکانی سەرکردەمان ڕاگرتووە. دەبێ لە بەغداوە فێربین کە خۆمان بین نەک ئەوی تر و کەس لەوی تر پیرۆزتر نیە. هەرکاتێ بەرپرسێکی کورد، سەرکردەیەکی تاسەرئێسقان ناتەندروست و گەندەڵ هاتە سەهۆڵەکەی سلێمانی یان شێخەڵای هەولێر، دەبێت خەڵک ئەوەندە ئازایی تێدابێت سەرگەرمی ژیانی خۆی بێت نەک سەرقاڵبوون بە هاتنی سەرکردەیەکەوە بۆ ناو خەڵک. دەبێ خەڵک ئەوەندە ئازایی تیابێت هەڵنەسێت لەبەر بەرپرسەکان و خۆی و منداڵ و هاوڵاتیانی سادەی لەسەرکردەکان لا پیرۆزتر بێت. هەرکات ئەمە ڕویدا دەتوانین قسە لەسەر کۆمەڵگەیەکی تەندروست بکەین. بۆ ئەمە دەبێ ئەزموون لەم شەقامەی بەغداوە وەرگرین.
