لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا کارەبا لە ئەندامی زاوزێی زیندانیان دەدرێت
بەردەوام لەژێر سایەی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا درێژە بەئەنجامدانی تاوانە دژە ئینسانییەکان دەردرێت .بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە تایبەت بە مافی مرۆڤ، سەبارەت بە وڵاتی ئێران دەڵێت، بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیسلامی ئێران بەشدارن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئەشکەنجەی نێو زیندانەکانی ئێران وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، لە زیندانەکانی ئێراندا چەندین جۆر ئەشکەنجە پەیڕەودەکرێت، وەکو بێبەریکردنی زیندانییەکان لە خەو، هێشتنەوەیان بە هەڵواسراوی بۆ ماوەیەکی زۆر، لێدان بە کارەبا، کارەبا لێدان لە ئەندامی زاوزێ، سووتاندنی بەشەکانی جەستە و لێدانی توند، هەروەها هەڕەشەی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ژنان و تاقیکردنەوەی پاکیزەیی ژنانیش لەنێو زیندانەکاندا جۆرێکی دیکەی ئەشکەنجەیە کە لە زیندانەکاندا ئەنجام دەدرێن.