ھەر کارەساتێک ڕووبدات وەزارەتی تەندروستی لێی بەرپرسە.

0
دیلمان دڵشاد
پ.خۆپاراستن
سیستەمە سەقەتەکەی وەزارەتی تەندروستی و بێ پلانی لە رووی رێنمایی و ھۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە رووی خۆپارێزی زیانێکی زۆری بە ھاوڵاتیان گەیاندووە،ھەر کارەساتێک رووبدات خودی وەزارەتی تەندروستی لێی بەرپرسە.
تۆ ھاتووی بەبێ ماسک تۆقە ئەکەی بەبێ ماسک کۆبونەوە ئەکەی بەبێ ماسک لە پەرلەمان دائەنیشن بەبێ ماسک
چی وای کردووە ئەم خەڵکە باوەڕی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێت لە کاتێکە وڵاتان پێوە سەرگەردانن،حیزبایەتی و دەست بردن بۆ تەندروستی گشتی و حیساب بۆنەکردنی خۆپارێزی لە وەزارەتی تەندروستی ئەم حاڵەی ئێستای خوڵقاندووە کە ھیچ کەسێک باوەر بە خۆپارێزی نەکات ھەمووی چاوەرێی ئەوە دەکات کە نەخۆش کەوت بچێت چارەسەر وەربگرێت.
ھەموو کەسێک کە لێی بپرسیت ئەزانێت خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن،بەڵام لە خودی وەزارەتی تەندروستی بپرسە ئەڵێت چارەسەرکردن باشترە لە خۆپاراستن،ئەگەر بە قسە نەتان وتبیت بە کردار ئەمەتان کردووە لە ھەموو رویەکەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا واقیعێکی نیشانداین کە جگە لە خۆپاراستن ھیچ دەرمانێک و ھیچ شتێکی تر چارەسەر نیە،ناکرێت ھیچی تر چاوپۆشی بکرێت لە سیستەمێکی کۆن کە ئێستا ئەبینین چ کارەساتێکی ناوەتەوە،لە کاتێکە ھەموو وڵاتان کۆکن لەسەر خۆپاراستن،کەچی ئەچن پێش رێنمایی و ھۆشیارکردنەوەی خەڵکی نەخۆشخانەمان بۆ ئەکەنەوە.
دڵنیام خەڵکی پابەند بێت بەرێنماییە تەندروستیەکان نە پێویست بە قەدەغەی ھاتووچۆ ئەکات نە پێویست بە ئیجرائات ئەکات نە پێویست بە کردنەوەی نەخۆشخانە ئەکات نە بە فیرۆدانی داھات،بەڵام نەبوونی کەسانێکی شارەزا لە بواری خۆپاراستن وە بڵاونەکردنەوەی ھۆشیاری تەندروستی ئەم دۆخەی ئێستای خوڵقاندووە،ئاوا بەزوویش چارەسەرناکرێت.
تکایە با خۆمان بپارێزین دووربین کە نەخۆشخانەکان
خوای گەورە ھەموو لایەک بپارێزیت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.