بەملهوڕێتی وڕژێمە ملهوڕوچەوسێنەرەکان لەپێناوی مانەوەیان لەدەسەڵات پەنایان بردۆتەبەرلەسێدارەدان و تیرۆر کردن و زیندانیکردنی ئازادیخوازو خەباتگێڕانی چینایەتی و نەتەوایەتی

0

لەیادی لەسێدارەدراوان بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە ئەم جارە سائیتی ئەڵتەرناتیڤی شورایی پرسیارێکی ئاراستەی چەند هاوڕێکی بەڕێز کردووە بەم جۆرە :(لە شەوکاتژمێر ٢ی بەیانی لە ١٠ی خاکە لێوە بەرامبەر بە ٣١ی مارسی ١٩٤٧ ڕژێمی شایی ئێران فەرمانی لە سێدارەدانی قازی محمد سەرۆک کۆماری کوردستان و هاورێیانی جێ بە جێ کرد وێڕای ئەوەی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە دژە ئینسانییە بەڵام لەئێستاشدا ئەم یاسا دژە ئینسانییەجێبەجێ دەکرێت لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە .بە بۆچوونی بەڕێزتان چۆن دەکرێت ئەم یاسایە کۆتایی پێ بهێندرێت ؟سەرنجی ئێوە چی لەبارەی تێکۆشان بۆ نەمانی یاسایی لەسێدارەدانەوە ؟ ) ئەمەی خوارەوە سەرنج و تێڕوانینی هاوڕێ یانەبە بۆچوونی جیاوازەوە: 

شيرين اسماعيل مفتى:

رێزم بۆ شەھيد قازى محمدى نەمر كە ھەتا ھەتايە بەنەمرى ئەمێنيتەوە لەناو دڵى ھەموو كورد، من دژى لە سێدارە دانم بۆ رزگارى خوازان بەلام ھەرگيز لەگەڵ بەياساكردنى نەمانى لە سێدارەدان نيم بۆ تاوانباران چونكە ئەبێت تاوانبار سزايێك ھەبێت لێى بترسێت و تاوان نەكات ، ئاخر معقول نيە تاوانبار بەكامل ئيسراحەتى خوى تاوان ئەنجام بدات كەچى لەسێدارە نەدرێ و بخرێيتە سجنن معزز مكرم برنج و فاصوليا بخوات ، ئەوە راى خۆمە زور بەكورتى.

بەختیار مستەفا:

وەک زۆرینەمان دەزانین بەدرێژایی مێژوی وڵاتانی ناوچەکەو لەژێر کاریگەرێتی عەقڵیەتی نەتەوە پەرستی و دیکتاتۆری و شۆفێنیانەو داگیرکاریانەو بەمەبەستی درێژە دانیان بەملهوڕێتی و مانەوەیان لەدەسەڵات پەنایان بردۆتە بەر لەسێدارەدان و تیرۆر کردن و گرتن و راوەدونانی ئازادیخوازان و خەباتگێرانی چینایەتی و نەتەوایەتی .ئەم کارو کردەوانە لەرژێمەکانی وڵاتانی داگیرکاری کوردستان و ناوچەکەدا بۆتە شتێکی باوو کلتوری کەپێیان وابوە بەتەسفیە کردنی نەیارەکانیان دەتوانن ئیرادەی گەلان و ئازادیخوازان لەبار بەرن . هەر لەو چوارچێوەیەش دا رژێمی شاهنشایی گەمژە لەساڵی ١٩٤٧ دا پێشەوا قازی محەمەدو ژمارەیەک لەهاوڕێکانیان بردە بەر دەم پەتی سێدارە . بەوکارەشیان لەلایەک خۆیان رسواتر کردو پێشەواشیان کردە رەمزو سیمبولێکی نەتەوەیی و نەک نەیان توانی ئیرادەی ئەو گەلە لەناوبەرن بەڵکو خواست و خرۆشانی خەبات و تێکۆشان زیاتر بووبێجگە لەسێدارە دان چەندین سەرکردەی دیاری گەلەکەمان تیرۆر کراون یاخود لەگونجی زیندان ئاخنراون ، ئەوە قازی و دکتۆر قاسملو وەشەرەفکەندی لەرۆژهەڵات و ئەوە سەیدا ساڵح یوسفی و خاڵە شیهاب لەباشورو ئەوەش ئوجەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش و چەندین سەرکردەی تر لەباکور  . ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت کۆماری پەت و سێدارەی نائیسلامی بەردەوامە لەکوشت و بڕی گەنجان و ئازادیخوازانی کوردو ئێرانی کەلەپێناو کۆتایی هێنان بەچەوسانەوەی چینایەتی و نەتەوایەتیدا خەبات و تێکۆشان دەکەن و تەنانەت تۆمەتی نارەواو بێ بنەمایان دەخاتە پاڵ بەمەبەستی شکاندنی ئیرادەیان و ترساندنی گەنجان و ئازادیخوازانی تر ، کەئەم ڕژێمە نەگریسە بەبەرچاوی جەماوەرو خەڵکی سفیلەوە لەسێدارەیان دەدات و تۆمەتی ناڕەوای بازرگانی مادەی هۆشبەرو دزی و کوشتنی بەئەنقەست و چیرۆکی دروستکراوو جیا جیا ئەنجامیان دەدات .. بەڵام ئەو رژێمە کۆنەپارێزو دیکتاتۆرو تۆتالیتاریستانەی ناوچەکەو جیهانیش ناتوانن بەو کارە ترسنۆکانەو نائینسانی و دور لەبەهاو پرنسیپی جارنامەی گەردونیەی مافەکانی مرۆڤ و دیوکراسیانەیە خواستی گەلانی زیندو وەتینو بەئازادی لەبار بەرن. دەبینین ئەو وڵاتانەش کەتیایدا ئازادی و دیموکراسیەکان لەلوتکەدان هێشتا گەلەکان خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکەن ، ئەوە کەتەلۆنیای ئیسپانی و ئەوەش ئێرلەندیەکان و چەندین نمونەی زیندوی تر. بۆیە پێویستە هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئازادیخوازەکانی ئێران لەیەک ریزو بەرەدا بن لەپێناو روخاندنی رژێمی کۆنەپارێزداو هاوکات پەنا بەرنە بەردەم کۆمڵکای نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و ناوەندە زلهێزو دیموکراتخوازەکانی جیهان و رێکخراوەکانی وەک ئەمنستی ئەنتەرناسیوناڵ و رێپێوان و بەهەر شێوازێک بۆیان دەلوێت بۆ رسواکردنی ئەو کارو کردەوانەو بڵاوکردنەوەی دیارده نائینسانیەکانیان لەسەراپای جیهاندا لەبڵاوکراوەو تەلەفیزۆن و سایت و سۆسیال میدیادا بەمەبەستی گۆشەگیرکردنی زیاتری ئەم جۆرە رژێم و دڕندانە .. وەدەبێت ئەو گەمژەو درندانەش لەوە تێبگەن کەباوی ئەو جۆرە عەقڵیەتە نەماوەو تاکە رێگا سەلماندنی مافی گەلان و فەراهەم کردنی ئازادیەکانەو هیچی تر . لەکۆتایشدا سەری رێزم بۆ شەهیدانی پەت و سێدارەو سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دادەنەوێنم و خەباتیان پیرۆز دەکەم .

کاوە نادرقا در چالکوانی سیاسی _هەولێر :

 

  یاسای لەسێدارەدانی کوردستانیان لەلایەن داگیرکەرانی کوردستان ئاساییە دەزانن، لەبەر ئەوەی وەک کۆلۆنیالیستێکی کلاسیکی مامەڵە لەگەڵ خاک و ئابووری و مرۆڤی کوردستانی دەکەن، چییان بۆ بکرێت، لەپێناو درێژەدان بەداگیرکاری و کۆلۆنیالیستی تەخسیری لێ ناکەن،بۆیە یاسای تایبەت ولەناکاو (طواري) بەڕێوە دەبن دژ بە گەل و شۆڕشگێڕانی گەلی کوردستان بۆ سەرکوتکردنی جولانەوەی ئازادی و رزگاریخوازی بیشتیمانی کوردستانی، هەر بۆیە ئەوەی لەبەرامبەر رێبەرانی کۆماری کوردستان بە لەسێرادانیان لە١٠ی خاکەلێوەی ١٩٤٧ لەگۆڕەپانی چوارچرای مەهاباد ئەنجامدرا، بەوە تۆمەتبار کران “هەوڵی دابەشکردنی بەناو خاکی ئێران وپلانگێڕی دژ بە ئەمنی نەتەوەی ئیرانی ئەنجامدرا”، نەک سەرپێچی یاساکانی رژێمی شا و دەوڵەتی ئێران ، وەک ئەوەی دژ بە شۆڕشگێڕانی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ١٩٢٥و کۆماری ئارارات ١٩٢٧_ ١٩٣٠ و شۆڕشی دەرسیم ١٩٣٧_١٩٣٩ و لەم دوایانەش تۆمەتبارکردنی شۆڕشگێڕانی باکوری کوردستان بە تمەتی تیرۆر، شۆڕشگێڕانی رۆژهەڵات بەناوی جوداتەلەبی و موخریب لەباشووری کوردستان و لەبەر ئەوەی لەناوەڕۆکدا ئەو وڵاتانەی ئیجازەی دروستکردنیان بۆ دراوە لەهەرێنامەی لۆزانی ٢٤ی تەمووزی ١٩٢٣وکە لەبنەڕەتدا دژ بەخواستی گەلی کوردستان وچۆنیەتی بەستنەوەی ئەو وڵاتە تازە دامەزراوانە بوو بە رەوڕەوەی سیستەمی کەپیتالیزمی جیهانی، هەر بۆیە هەرەشەی سەرەکی بۆ سەر ئەو وڵاتانە لەبوونی “جولانەوەی نیشتیمانی کوردستانی” دەبینن، بۆیە دژایەتی ئەو جولانەوەیە لەسەر ئاستی کۆپانیای گەورەکانی وڵاتانی سەرمایەداری دونیا نەخشەی بۆ دەکێشرێ و پاریزگاری لەوڵاتانی داگیرکەری کوردستان دەکرێ، بۆیە تاکوردستان رزگار و وەک وڵاتێکی سەربەخۆی خاوەن ئیرادەی سەربەخۆ دوور لەبەرژەوەندی سەرمایەداری جیهانی نەبێ، ئەوا هەر شۆڕشگڕانی بە تۆمەتی بەناوی (ناپاکی نیشتیمانی) تۆمەتبار دەکرێن!!؟. رژێمی کۆماری ئیسلامی ،تەواوکەری رژێمی شای ئێرانە بۆ دژایەتی ئازادیخواز وپێشکەوتوخوازانی ئێرانیان، بەشێوەیەکی یەکجار دواکەوتوو، رەنگە سەیر بێت ئەگەر ببینین یاسای نێودەوڵەتییەکان و راگەیەنراوی مافی مرۆڤ بەجێ بگەیەنرێ، بۆیە یاسای لەسێدارەدان کە مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان لەزۆربەی وڵاتانی دونیا راگێراوە، کەچی لەبەر ئەوەی لەسایەی کۆماری ئیسلامی نە یاسای نیشتیمانی و نە یاسای نێودەوڵەتییەکان نرخی نییە و بە گۆڕینی ئەو سیستەمە بە سیستەمێکی پێشکەوتوخوازی دیموکراسی میللی، کە ماف بە هاوڵاتیبوون دەداو ریز لەیاسا دەدا ئەو یاسا دژ بە ئازادییەکان رادەوەستێ.

Leave A Reply

Your email address will not be published.