لە ناو وەزارەتی کارەباکچێک کوژرا
ئا.عمرچاوشین هەولێر/ئەلتەرناتیڤی شورایی: ئەمڕۆ دووشەممە٢٩/٣/٢٠٢١ لە ناو وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کچە ئەندازیارێک بە گولە (فیشەک )کوژرا. لەسەرئەوڕوداوەتاوانکارییە،هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند ” پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێک بە ناوی (شادی عبدوڵاایسماعیل )کە ئەندازیاری کارەبایە بە گولە (فیشەک) کوژرا لە کاتی وەرگرتنی موچە، لەلایەن فەرمانبەرێکی وەزارەتەکەی” ناوبراو گوتیشی ” کوژراو و بکوژ پێشتر پەیوەندیان هەبووە، بەڵام نەگەیشتونەتە یەکتر و دوای ئەوەی ئەو کچە شوی بە کورێکی دیکە کردووە لەلایەن ئەو فەرمانبەرە کوژراوە.
لەدوای ڕووداوەکە پۆلیس ڕێکارەیاسایی و لێکۆڵینەوەکانی دەست پێکردوە ” شێرزاد برای ئەو کچە کوژراوەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند”کە هیچ پەیوەندیەک لە نێوان خوشکەکەی و بکوژدا نەبووە و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات سزای تاوانبار بدرێ و ڕوونکردنەوەشیان پێ بدەن لە سەر بردنی چەک لەلایەن فەرمانبەرێکی مەدەنی بۆ ناو وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.
