کوڕێک بەفیشەک خوشکەکەی خۆی کوشت

0

ئا.عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی/گەرمیان لەڕوداوێکی تاوانکاریدا ،پۆلیسی گەرمیان، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ڕونبکاتەوە ڕایگەیان ئێوارەی ڕۆژی شەممە٢٧/٣/٢٠٢١ لەگوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول لە قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی کوشت. مقدمی پۆلیس عەلی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند کە، تاوان لێکراو ژنە بەناوی (ه . م . ک ) لەدایکبووی ١٩٩٦ ەو دایکی دوو منداڵە. لەلایەن برایەکەی بەفیشەک کوژراوە،لەدوای ڕووداوەکە تاوانکار هەڵدێت بۆشوێنێکی نادیار ڕایکردووە. عەلی جمال هۆکاری ئەوڕوداوە تاوانکاریەی باسنەکردوە ،بەڵام نوسیویەتی دوایڕووداوەکە تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆڕوداوەکە کردۆتەوە. ئەو ووتەبێژەی پۆلیس دەڵێت دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەر ، بەپێی مادەی٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ براکەی دەرچووەو گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.