ڕێکخراوی ئەنتەرنیوز ڕۆژنامەنوسان کۆدەکاتەوە.
ئەلتەرناتیڤی شورایی تایبەت/هەولێر ڕێکخراوی ئەنتەرنیوز لەژێرناونیشانی (پرۆگرامی دەنگەکانمان) خولێکی ڕاهێنانی چوار ڕۆژەی بۆ٢٠ڕۆژنامەنوسی شاروشارۆچکەکانی کوردستان ڕێکخست.بەڕێوەچوونی ئەم خولە تایبەتە بە ڕاهێنانی رۆژنامەنوسان سەبارەت بە نوسین و ئامادەکردنی راپۆرتی هەستیاریی جێندەریی بە بەشداری ٢٠ رۆژنامەنوس لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستاندا. لەهۆڵی هۆتێل کریستاڵ لەشاری هەولێر. ئەمڕۆ ٢٨ ی ئاداری ٢٠٢١ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خولەکە بوو ،کە چوار رۆژ دەخایەنێت. گرنگەبگوترێت ،رێکخراوی ئینتەرنیوز لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە گرنگی زانیوە بەدەیان خول و ۆورکشۆپی هاوشێوە بکاتەوە بۆپێگەیاندن وڕاهێنانی سەدان رۆژنامەنوس لە سەرتاسەری عێراق وکوردستان بۆ سوودمەند بوون لە بواری نوێگەری ڕاگەیاندندا.



