٨٠٠٠هاووڵاتی لە ماوەی چوار ساڵدا بێسەروشوێن بوون لەعێراقدا

0

بەگوێرەی هەواڵ وزانیاری یەکان لەوڵاتی عێراقدا لە دوایی ڕوخانی ڕژێمی بەعسی فاشیزم لەدەسەڵاتدا عێراق لەو پەڕی خەراپی دا لەڕوویی ڕەوشی پاراستنی مافەکانی مرۆڤەوە .لەدوایین زانیاری بڵاوکراوەدا کە لەکەناڵی ماڵپەڕی ڕووسیای تودەی بڵاوکراوەتەوە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لەعێراق ڕای گەیاندووە کە بارودۆخی پارستنی مافەکانی مرۆڤ لەعێراقدا زۆر خەراپە.بەپێی قسە و لێدوانەکانی علی بەیاتی کە ئەندامی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لەعێراقە ئاماژەی بەوە دا کە ٨٠٠٠ هاوڵاتی عێراقی  لەماوەی ٤ ساڵدا بێسەروشوێن کراون.ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لەعێراق گوتویەتی کۆمسیۆنەکەیان تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بەژمارە ٨٠٠٠ ئاگاداری پێگەیشتووە لەسەر ئەوکەسانەی کە بەنادیاری لەناوچوون ویان بێسەروشوێن کراون.ئەم چاودێرەی مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە لەماوەی ئەو ٤ساڵەدا توانیوێتی چارەنووسی ٢٥٠ کەس بزانێت لەو ٨٠٠٠ کەسەی کەبێ سەروشوێنکراون.علی بەیاتی بۆماڵپەڕی ڕووسیا تودەی ڕاگەیاندووە کە ئەو ٢٥٠کەسەی چارەنووسیان دەزاندرێت بەفەرمانی داد وەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەست بەسەر کراون .بەپێی لێدوانەکانی ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لەعێراق بەشێک لەزیندانەکان لەناوبەندیخانەکاندا گیانیان لەدەست داوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.