شاسوارهەرەشەلەحکومەت دەکات!

0

ئا. تەمەن مەینەتی ئەلتەرناتیڤی شورایی/سلێمانی

شاسوارعبدالواحید سەرۆکی نەوەی نوێ لەسلێمانیەوە هەڕەشەلەحکومەتی پاوانخوازی ستەمکار ودەسەڵاتداران دەکات و لەلاپەرەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی، پێویستە ئەم مانگە دوایین مانگ بێت کە ٪٢١ی موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت. شاسوار وەک ئەوەوایە خەڵک بەقسەی ئەوهاتبنەسەرشەقامەکان وخەڵک هەست بەبرسیەتی نەکات، بەزمانی هەڕەشە نوسیویەتی ، بە پێچەوانەوە لە مانگی داهاتووەوە هەڵوێستی ترمان دەبێت و لە نێو هەڵوێستەکانیشدا دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەگەری سەرەکی دەبێت. ئەوجارەڕوی پاڕانەوەی لەپەرلەمانەکلۆڵەکەی هەرێمی کوردستان کردوەو دەڵێت، داواکارم لە پەرلەمانتارە بەرێزەکانی نەوەی نوێ و هەرچی پەرلەمانتاری ئازای ناو پەرلەمانە کە هەڵوێستی جدیان هەبێت و ئەمە قبوڵ نەکەن، ناکرێت نرخی نەوت بەم بەرزییە و داهات بەم زۆرییە، کەچی موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت. شاسوار لێرەدا وەک سەرمایەدارو شیکەرەوەی ئابوری نوسیویەتی ،دەسەڵاتدارانی کوردستان ئەوەی لە ئێستادا هەیە ئەوەیە کە داهاتی مانگانە دوو هێندەی موچەی فەرمانبەرانە بە بێ لێبڕینەوە، ئیتر چۆن تا ئێستا بابەتی لێبڕینی موچە هێشتا بەردەوامە؟ ئەگەر شتێک هەیە ئێمە و خەڵک نایزانین، ئەوا پێویستە دەست بەجێ حکومەت رونکردنەوە بدات، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی ئێمە و خەڵکی کوردستان لە مانگی داهاتووەوە جۆرێکی تر دەبێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.