بەهۆی بەشداری ئاهەنگی نەورۆزەوە ڕژێمی ئیسلامی ئێران چەندین کەسی زیندانی کردووە
بە گوێرەی هەواڵی بلاوکراوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوەی٢٧٢١ (٢٤ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی ئیسلامی لەڕۆژانی نەورۆزدا چەندین کەسی لەگەنجان ولاوانی زیندانی کردووە بەهۆی شداربوونیان لە ئاهەنگی نەورۆز کە لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە ئەو ئاهەنگ وبۆنانە ىەڕێوەچووە. کەبەم شیوەیە:
١-جەماڵ گرامی” تەمەن ٢٠ ساڵیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
٢-ڕۆژی ٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی نێ بە ناوی ئارام نیکپەی تەمەن ٣٤ ساڵ دوای بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
٣-سێشەممە، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی نێ بە ناوەکانی “سەلمان ئەفرا” و “سەیوان پەرتەو” بە هەمان تۆمەت دەستبەسەرکراون.
٤-لە شاری سنەش، هاووڵاتییەک بە ناوی سەرۆک ئەبۆلقاسمی دەستبەسەر و لە شاری شنۆش پێنج هاووڵاتی دیکە لە دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون.
٥-بەگوێرەی سەرچاوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە شاری سەقز، ٩ هاووڵاتی دەستبەسەرکراون .سەرجەم ئەوهاوڵاتیانەی کە لەم ڕۆژانە دەست بەسەر وزیندانی کراون بەهۆی بەشداری کردنی ئاهەنگەکانی نەورۆزەوەبووە.