نەورۆزتان پیرۆزبێت
ئەو ڕۆژە جەژن وشادی یە لای ئێمە وەک تێکۆشان بۆ هێنانەدی نان،کار،ئازادی ئیدارەدانی شورایی کە مناڵان ناچاری کارکردن نەکرێن،لەبەربێکاری وهەژاری گەنجان ولاوان ناچاری کاری کۆڵبەری نەکرێن بۆئەوەی لەناو بەفردا نان پەیدابکەن تابەسەربەرزی بژین بەڵام دەکرێنە قوربانی .خودی نەورۆز ناوەڕۆکی چیرۆکی ئەفسانەکەی لەدژی چەوسانەوەی چینایەتی بووە کەخەڵکی هەژارو جوتیاروزەحمەتکێش زۆر بێ ڕوحمانە چەوساونەتەوە ،لەئەنجامی ئەو چەوسانەوەیە چینایەتی یەدا خەڵک بەناچاری دەستی بۆ شۆڕش وتێکۆشانی هاوپشتی وهاوخەباتی ویەکگرتوویی بردووە ،کاوەی ئاسنگەریش بۆتە ڕابەری دڵسۆزی ئەو هاوخەباتی یە لەدژی یاسا وسیستەمە کۆنەخوازو دژە ئینسانی یەکەی زوحاکی فاشیزم ودیکتاتۆر .بەڵام چەوسێنەران وزاڵمانی دوایی زوحاک ناوەڕۆکی واقیعی ئەم چیرۆکەیان هەریەکەیان بەجۆرێکی تر شێواندووە ،بۆنموونە هەیە دەڵێ گۆڕانی کەشوهەوایە لەزستانەوە بۆبەهار کەسەرما کەم دەبتەوە.یاخود هەر نەتەوەیەکی ناوچەویەک نەورۆز بەهی خۆی دەزانی دەیانەوێت بەرگێکی نەتەوەیی وناوچەیەیی بەبەردا بکەن ،ئەمەش بۆئەوەیە ململانێی نەتەوەی و جیاوازی ودووبەرەکی نێوان نەتەوە جیاوازەکان گەشەپێبدەن هەروەهاخەڵک لەخەباتی چینایەتی دووربخەنەوە . هەربۆیە کەسەیر بکەی نەتەوەکانی (کوردو ئەفغانی وفارس و..هیتد) هەریەکەیان بەهی خۆی دەزانێت .ڕاستێکەی ئەوەیە نەورۆز لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکان دا مێژووێکە لەخەباتی ڕەوایی چینی چەوساوەی کۆمەڵگا لەدژی چەوسێنەران وزاڵمان.هەربۆیە ئەگەربمانەوێت یاد و ڕۆژی نەورۆز بە جوانی وگەشی ڕابگرین پێویستە لەو ڕۆژەدا گەشە بە هاوپشتی خەباتی ڕەوایی خەڵکی ناڕازی لەدژی هەموو چەوسانەوەیەک بدەین .نەفرەت لەسەرجەم زوحاکەکانی سیستەمە چەوسێنەروکۆنەخوازو دژە ئینسانی یەکان بکەن.دڵسۆزانە تێکۆشان بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی ئازاد ویەکسان وبەرابەر بکەین.لەم ڕوانگەیەوە نەورۆزتان پیرۆز .خەباتان لەدژی یاساکانی کۆیلایەتی وچەوسانەوە پیرۆزبێت.
![✊]()





