بە داخەوە لە (٢٠٢١/٣/١٦) پڕۆفیسۆر (کمال مەزهەر ئەحمەد) نوسەرو مێژوونوسی کورد کۆچی دوایی کرد

0

یەکێک لەنووسەر و مرۆڤە خاوەن بەهرە وڕاستگۆ ودڵسۆزەکانی خەڵکی کوردستان بە داخەوە لە (٢٠٢١/٣/١٦) پڕۆفیسۆر (کمال مەزهەر ئەحمەد) نوسەرو مێژوونوسی کورد کۆچی دوایی کرد.کەمال مەزهەر لەتەمەنی ٨٤ ساڵی لەوڵاتی ئەڵمانیا لەنەخۆشخانە ماڵ ئاوایی لەژیان کرد، ئەم نووسەرە چەندەها بەرهەمی ئەکادیمی ولێکۆڵینەوەی نەوازەوسوودبەخشی بڵاوکردۆتەوە لەوانە وەک پەرتوکەکانی وەک  (ئافرەت لە مێژودا و چینی کریکاری عێراق و رێنسان و دەیان باس و لێکۆڵینەوەی تر  سەبارەت بەمێژوی کورد.پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر ئاکادێمیسییەنێکی توانا، میژوونوسێکی دیار و ڕاستگۆ و ئینسانێکی بە هەڵوێست دژ بە زوڵم و چەوسانەوە بەردەوام لەدژی زۆرداران هەڵوێستی جوانی ئینسانی هەبووە.هەر لەوچوارچێوەیەشدا  بە سەدان کەیسی ماستێر و دوکتۆرا لە بواری مێژوویی دا بە سەرپەرستی و چاودێری دوکتور کەماڵ مەزهەر پەسەند کران و جێ پەنجەی لە سەر نووسینی مێژووی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە شێوەی زانستی و ڕاستگۆیانە بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو، وەک سەرچاوەی باوەر پێکراو دەمێنێتەوە. کۆچکردنی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای کوردستان ،یادی بەردەوام بەرزبەڕێزبێت وناوی بەدراوەشاوەیی دەمێنێتەوە بۆ ناوەکانی داهاوتوویی کۆمەڵگای کوردستان.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.