دانیشتوانی چەندگوندێک هاتوچۆی نێوان دووقەزا پەک دەخەن.
ئا.تەمەن مەینەتی ئەلتەرناتیڤی شورایی/ پێنجوێن چەندگوندنشینێک سەربەناحیەی نـاڵپارێز دوای ئاگادارکردنەوەو داواکاریان لەحکومەت وبەرپرسان بۆقیرتاوکردنی ڕێگەسەرەکیەکانیان بەڵام حکومەت داواکانیان پشتگوێدەخات و وڵام بەداواکاریەکانیان ناداتەوەوهاوڵاتیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازاری 2021 هاوڵاتیانی گوندەکانی (زەنـگیسەر ، خـرنووک ، سـیامێوە ، بـۆڕیەری سـەروو خـوارو ــ جـۆمەرەسی ) رێـگای سـەرەکی نێوان هەردووقەزای پـێنجوێن و سـەیدسادق سەربەشاری سـلێمانی لـەلایەن گـوندنشینانەوە گیراو هاتوچۆکردن بۆماوەی شەش کاتژمێر پەکی کەوت. یەکێک لەهاوڵاتیە ناڕازیەکان لەناو خۆپیشاندەرانەوە بە سایتی ئەلتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاند داواسەرەکیەکەی ئێمە تەنها بـۆ قـیرتاوکردنی رێـگای گـوندەکانمانەو ماوەیەکی زۆرە بەدەست خراپی ڕێگەی هاتوچۆکردنەوەدەناڵێنین بەڵام حکومەت وبەرپرسان وڵام بەداواکاریەکانمان نادەنەوەو هەرجارەوبیانویەک بۆجێبەجێ نەکردنی داواکانمان دەدۆزنەوە،بۆیەئێمەئەمڕۆ ڕێگەی هاتوچۆکردنمان پەکخستوەو پێمان وایە ئەوچالاکیە مەدەنی ترین هەڵوێستەوپێویستمان بەوڵامی ئەرێنی حکومەتەبۆداخوازیەکانمان.