بەرەو ساڵیادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوی گوردانی شوانی کۆمەڵە کی بون ئەوانەی تاوانباری راستەقینەی ئەو کارەساتە بون؟ بۆچی کۆمەڵە و سەرکردایەتی ئەو راستیە باس ناکا؟

0
بەختیار بلوری
پاش ٣٣ ساڵ بەسەر کارەساتی گۆردانی شوان تا ئێستا بەوردی باس لە چاوساخی یان کەواسووری بەرلەشکری یەکیتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی مام جەلال نەکراوە!
هەموو کات کۆمەڵە ،بە هەموو بەشەکانیانەوە چاوپووشیان لەو تاوانە میژوویی و نەتەوییە کردووە،هوکارەکەشی دەگەڕیتەو بۆ ئەو پەیوەندییە دۆستانەیە، کە لە نێوان سەرکردایەتی کۆمەڵە و یەکیتی هەبووە.لە سەرەتای مانگی مارسی سالی١٩٨٨ سوپای قودسی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئیران بە یارمەتی هێزە چەکدارەکانی باشووری کوردستان ،بە تایبەت یەکیتی نیشتمانی کوردستانی عیراق، هێرشێکی بەرفراوانیان لە سنووری هەورامان بەرەوگەرمیانی باشووری کوردستان وەڕێ خست.
لەو ئۆپراسیۆنەدا پەیمانی نەهێنی لەنێوان (سازمانی جاسوسی سوپای پاسدارانی ئیران و سەرکردایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان ئیمزا کرا )، کە هێزە کوردییەکان بەرەیەکی چاوساخی یان جاشێتی پێکبێنن بو داگیرکردنی باشووری کوردستان.
لەو هێرشە خۆکۆژییە یەکێتی رۆڵی چاوساخی هەبوو تا پێشڕەوی داگیرکاری سوپای قودس بکا، بۆ ناوچەی هەڵبجەو شاری سلێمانی، لەوێشەوە بڕۆن تا گرتنەوەی شاری کەرکۆک.
ستراتیژی ئەو هیرشە بە چاوساخی هێزێکی چەکداری کوردی زۆر هەڵەشەیانە و دوور لە بیرکردنەوەی حیزبێکی دڵسوزی کوردستان بوو. لە ڕابردووشدا قیادەی موەقەتە هەمان هەڵەی سیاسی و تاوانباری لە روژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دابوو.هەر بۆیە ئەو جارە بە شێوەیەکی زور گوماناوی و خۆبەدەستەوەدانی حیزبێکی بێ هیوا بە ناوی یەکیتی ئەنجام درا. بێگومان سەرکردایەتی یەکیتی دەی زانی چ هەڵەیەکی کوشندە دەکا دژ بە نەتەوەی کورد، و بوو بە مەقاشی ئاگری شەڕی نێوان ٢داگیرکەری کوردستان. شەڕێک کە هیچ بەرهەمێکی بۆخەڵکی کوردستان بە تایبەتی و خەڵکی ناوچەکە نەبوو.
ئێران لە سنووری باشوری خۆی بە تەواوی شکستی هێنابوو،نەیدەتوانی دژی سوپای عێراق پێشڕەوی بکا. بەشیکی زۆر لە ناوچەکانی لەدەستدابوو، شارێکی نەوت خیزی وەکو خۆرەمشەهر و ئەهواز کۆنتڕۆڵی بەسەردا نەمابوو.سنووری نێوان ئێران و عێراق تا دەگاتە گێلانی غرب و سەرپۆلی زەهاب لە ژێر هێرشی ئەرتەشی عیراق دابوون.بۆیە ئەوجارە ناوچەی کوردەکان کرایە ئامانج و لەو ڕێگایە یەکیتی کردە چاوساخی کۆمەڵکوژێکی لەبێر نەکراو.لە ١٦ مانگی مارسی ساڵی ١٩٨٨ کاتێک چەکدارەکانی کورد هاوتا لەگەڵ سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی گیشتنە ناوچەی هەڵبجە و حکومەتی عێراق پاشەکشەی دەکرد، بە چەکی قەدەخەکراوی شیمیایی (کیمیایی) حکومەتی عیراق ئەو ناوچەیەی بۆمباران کرد. لەو بۆمبارانە دژە ئینسانەیەدا هەموو هێزەکانی ئێران بە کورد و میللیشای ئەو سوپایە موجەهەز بون بە ماسک و لیباسی دژی هێرشی چەکی کیمیایی. دیارە ئەوان پێش وەخت ئاگاداری هێرشێکی لەو چەشنە بوون کە حکومەتی دەڕەندەی بەعس ئاسانترین رێگا بەکار دێنێ تا بەرگری لە خۆی بکا.
یەکیتی نێشتمانی دەیزانی کە لەو چاوساخییەدا تاکە کەس کە دەبیتە قوربانی تەنیا کوردە و بۆیە پەیمانی دەستکەوتی بەکەڵکی بە سازمانی جاسوسی سوپای پاسداران دابوو، ئەویش تیری خەڵاس دژ بە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بوو،لە زۆربەی شوێنەوارەکانی گیان لەدەستدانی هاوڕێ یانی گیانبەختکردووی گۆردانی شوان دەردەکەوێت، کە بە شێوەیەکی شارەزا هاوڕێیانمان شناسایی کراون و تێری کوتایان لیدراوە، بێجگە لە چەکدارەکانی یەکیتی و سەرکردایەتی ئەوان کێ دەتوانێت ئەو چاوساخییە بکات؟
بۆیە ئیستا پاش ٣٣ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە ،با هەموو کۆمەڵەییەکان داوای لێپرسینەوە لەو تاوانە بکەن کە سەرکردایەتی یەکیتی و بەرەی کوردستانی ئەوکات کردیان. لەو بەرەی کوردستانیە دا، حیزبی سۆسیالیستی کوردستانی عیراق ،یەکیتی ، و پارتی بەشدار بوون. هەموویان لە تاوانی گیان لە دەستدانی هاوڕێیانی گۆردانی شوان و ٥٠٠٠ پێنچ هەزار خەڵکی بێ تاوانی هەڵبجە و ناوچەکەدا تاوانبار بوون.مەتەڵێکی کوردی هەیە دەڵێ! (هەتا دار هۆرەی لە خۆی نەبێ قەت ناقەڵشێ.)
یادی هاوڕێیانی گۆردانی شوان بەرزو بەڕێز بێت. تاوانباران نە لە یاد دەکەین نەدەیان بەخشین.
١٢.٠٣.٢٠٢١
تێبینی_ لە چەند ساڵی ڕابردوو لە لایەن یەکیتی نێشتمانی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق خەسارەتێکی زۆر بۆ قەرەبووکردنەوەی هاورێیانی گۆردانی شوان بەخشراوە بە ٣ لایەنی کۆمەڵەکان،
١. سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران_کۆمەڵە.
٢.کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران_حیزبی کۆمەڵە.
٣.کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان.
بەداخەوە بو بیدەنگی ئەو میژویە پر لە تاوانە،کە هەرزانفروش کراوە، و بیگۆمان بنەمالەی ئەو گیانبەختکردوانە قەت لەو ساتو سەودایە ئاگادار نەکراون.
Leave A Reply

Your email address will not be published.