ڕێکخراوی کۆمۆنیستی شۆڕشگێرلەبەریتانیا:بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەنووس وچالاکوانان لەکوردستان بۆ سەرکوتکردنی هەموو دەنگێکی ناڕازییە On ئازار 10, 2021 Last updated ئازار 10, 2021 0 Share ڕاگەیاندنی ژمارە چوارهەم: کەمپەینی داکۆکی لە ئازادی: ” نیگەرانین بەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوەی کۆنی هێزە ناوچەییەکان بۆ سەرکوتی کوردەکان دووبارە دەکەنەوە دژی خەڵکی هەرێم ” ترێڤەر ڕایان بەرپرس لە ڕێکخراوی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر لە بەریتانیا (FRFI) لەنامەیەکی ناڕەزایەتیدا کە ئاڕاستەی نوینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانکراوە لە لەندەن سەرباری ئیدانەی بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر کە لە بەرواری ١٦ شوباتی ٢٠٢١ دەرچووە دەڵێن ” دڵنیایین ئەم بڕیارە مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە و بۆ سەرکوتکردن و بە تاوانبارکردنی هەموو دەنگێکی ناڕازی و تۆقاندنی خەڵکی ناڕازی و ڕەخنەگر لە حکومەتی هەرێم و بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان، دەرکراوە..”هەروەها لە نامەکەدا هاتووە ” ئەم بڕیارە پێویستە هەڵبوەشێتەوە.. ” ترێڤەر ڕایان لەنامەکەشدا دەڵێت” تێبینیش ئەکەین ڕێکخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی بڕیارەکە و هەروەها بارودۆخی زیندانەکەشیانی مەحکوم کردووە. نیگەرانین بەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوەی کۆنی هێزە ناوچەییەکان بۆ سەرکوتی کوردەکان دووبارە ئەکەنەوە دژی خەڵکی هەرێم. ” ئەم نامە ناڕەزایەتیە لە درێژەی کەمپەینی داکۆکی لەئازادیە کە لەلایەن ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەرێخراوە تا دەسەڵاتداران ناچاربکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی بڕیاری دادگای هەولێر و ئازادکردنی هەر پێنج کەسە حکومدراوەکە، هەروەها قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی خۆیان و خێزانهكانیان . *هاوپێچ: نامەی ڕێکخراوی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر لە بەریتانیا بە ئینگلیزی و وەرگێڕانی بەکوردی. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ ڕێکخراوی دەرەوە ١٠/٣/٢٠٢١ ڕێکخراوی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر لە بەریتانیا BCM Box 5909 London WC1N 3XX ٧ی مارت ٢٠٢١ بۆ: حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی لە بەریتانیا ئیدانەی بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر کە لە بەرواری ١٦ شوباتی ٢٠٢١ دەرچووە، ئەکەین. بڕیاری زیندانیکردنی شیروان شیروانی، گوهدار زێباری، حسێن عیسا، ئەیاز کەرەم و شڤان سەعید. دیارە بڕیارەکە پێداچونەوەی پیا ئەکرێت بەڵام پێشبینی ئازادکردنیان ئەکەین. ئەو پێنج کەسە تۆمەتبارن بەوەی ‘ئاسایشی نیشتمانیان خستۆتە مەترسییەوە’، هەروەها تۆمەتبارن بەوەی سیخوڕیان بۆ هێزێکی دەرەکی کردوە. بەڵام لە واقیعا تەنها تاوانیان ئەوەیە ڕاپۆرتیان لەسەر خۆپیشاندانی خەڵکی کوردستان کە لە نێوان مانگی ١٠ بۆ ١٢ ی ساڵی ڕابووردو ئەنجامدرا، کردوە. دڵنیایین ئەم بڕیارە مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە و بۆ سەرکوتکردن و بە تاوانبارکردنی هەموو دەنگێکی ناڕازی و تۆقاندنی خەڵکی ناڕازی و ڕەخنەگر لە حکومەتی هەرێم و بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان، دەرکراوە. ئەم بڕیارە پێویستە هەڵبوەشێتەوە. تێبینیش ئەکەین ڕێکخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتیش بڕیارەکە و هەروەها بارودۆخی زیندانەکەشیانی مەحکوم کردوە. نیگەرانین بەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوەی کۆنی هێزە ناوچەییەکان بۆ سەرکوتی کوردەکان دووبارە ئەکەنەوە دژی خەڵکی هەرێم. لهگهڵ ڕێزی ترێڤەر ڕایان کەمپەینی دژی ڕاسیزم! دژی ئیمپریالییەت! شانشینی یەکگرتوو – لەندەن نامەکە بەئینگلیزی The Revolutionary Communist Group/FRFI BCM Box 5909 London WC1N 3XX 7 March 2021 To the Kurdistan Regional Government Representation in the United Kingdom We condemn the decision of the Criminal Court of Erbil on 16 February 2021 to imprison Shirwan Shirwani, Gohdar Zebari, Shvan Sayed, Ayaz Karam and Hariwan Essa. Their sentences are being appealed and we demand and anticipate their release later this month. The five are accused of ‘undermining national security’. They were said to have acted as ‘agents’, presumably for a foreign power. Their ‘crime’ was to have reported protests held against the local administration that were held in Kurdistan in October and December 2020. This is a politically motivated act of repression that is intended to criminalise any dissent and to intimidate any opposition to and criticism of the Kurdistan Regional Government and the Kurdistan Democratic Party in particular. The sentences must be overturned. We note that Amnesty International has both condemned the judgement against the five accused and the conditions in which they are being detained. It is intolerable to see the Kurdistan Regional Government replicating the kind of measures that were used by regional powers for decades to suppress Kurds now directed against its own people. Yours faithfully Trevor Rayne For Fight Racism! Fight Imperialism! London Great Britain بینینەکانی بابەت: 6 0 Share FacebookTwitterGoogle+ReddItWhatsAppPinterestEmail